وێنەی ڕاستەقینەی مۆبایلی Galaxy A82 5G دزەی پێ کرا، دیزاینەکەی هاوشێوەی دیزاینی مۆبایلێکی دیکەی سامسۆنگە

 

 

مۆبایلی Galaxy A82 5G لە ڕێگایە، کەڵەکەیەکی گەورە لە هەواڵی دزە پێکراو دەربارەی ئەم مۆبایلە هەن، وە پێدەچێت لە ژێر ناوی Quantum2 بۆ هەندێک لە بازاڕەکان بەردەست بخرێت، ئەمڕۆ وێنەی ڕاستەقینەی مۆبایلی Galaxy A82 5G لە تۆڕی Weibo دەرکەوت و دیزاینی مۆبایلەکەی پشت ڕاست کردەوە، سێ کامێرا بە شێوەی لاکێشەی لە خۆ دەگرێت هاوشێوەی مۆبایلی Galaxy S20 FE

 

 

لە دوای ئەو شکستەی کە دووچاری مۆبایلی Galaxy A80 بوویەوە لە ساڵی 2019 بەهۆی کامێرای خولاوە و کەمی فرۆشی و ڕەخنەی زۆر لێی، سامسۆنگ لەم نەوە نوێیەدا وا دیارە هەستی بەم شکستە کردووە کامێرایەکی لە شێوەی چەڵ جێگیر کردووە، بەمەش ئەزموونی ڕوونمای تەواو لە دەست دەدەین

 

 

لە پێشەوەیدا ڕوونماکەی چەماوەیە، هەروەها پێشبینی دەکرێت ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری Super Amoled لە خۆ بگرێت و چیپسێتی سناپدراگۆن 860 لەسەر جێگیر بکرێت و پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ بگرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3g7Rhuj
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە