مۆبایلە گەیمینگەکەی ڕێدمی پێدەچێت خاوەنی چیپسێتی Dimensity 1200، پاترییەکی گەورە، بارگاوی کەرەوەی 67 وات ببێت

 

 

پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم مانگەدا یاخوود سەرەتای مانگی داهاتوو ڕێدمی یەکەمین مۆبایلی گەیمینگی خۆی نمایش بکات، بە پێی هەندێک سەرچاوە بێت لە چین، یەکەمین مۆبایلی ڕێدمی خاوەن ڕوونمای Amoled دەبێت لە پانێڵی E4 کۆمپانیای سامسۆنگ

 

لە ناوەوە، چیپسێتی Mediatek Dimensity 1200 لەسەر جێگیر دەکرێت و بە نرخێکی گونجاو و ڕکابەر بڵاو دەکرێتەوە

 

خاوەن پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری دەبێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 67 وات دەکات، ئەوەشی کە وەها دەکات مۆبایلەکە گەیمنیگ بێت شانەی هەستیارە کە لە براندی بلاک شارک و شاومییەوە بەکاری دەھێنێت

 

پێشبینی دەکرێت نرخی فرۆشتنی مۆبایلەکە لە CNY1,999 کە بە نزیکی دەکاتە 305 دۆلاری ئەمریکی لە چین دەست پێ بکات و لە بازاڕەکانی دیکەی جیهان گرانتر بێت ئەگەر بەردەست بخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3mY1taa
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە