تەختەکلیلی بێتەلی نوێی سامسۆنگ دیزاین کراوە بۆ دۆخی DeX

 

 

سامسۆنگ بە بێدەنگی نوێترین تەختەکلیلی بێتەلی خۆی بە ناوی Smart Keyboard Trio 500 ڕاگەیاند، بە پێی لیستی فرۆشگای سامسۆنگ بێت کە لە لایەن Max Jambor ـەوە بە دی کراوە، ئەم تەختەکلیلە بێتەلە دیزاینی هاوشێوەی تەختەکلیلی Apple Magic Keyboard ـە، بەڵام کورتەڕێی DeX لە خۆ دەگرێت بۆ بەکارهێنانی مۆبایلە گونجاوەکانی سامسۆنگ بە ڕووکاری دێسکتۆپ

 

مۆدی DeX لە ساڵی 2017 لەگەڵ مۆبایلی Galaxy S8 ڕاگەیاندرا، بەکاردێت بۆ بەکارهێنانی تابلێت و مۆبایلە گونجاوەکانی سامسۆنگ بە ڕووکاری دێسکتۆپ، هەروەها دوگمەی Easy Switch لە خۆ دەگرێت بۆ گۆڕین لە نێوان سێ ئامێردا و کار پێ کردنیان

 

 

سامسۆنگ کاتی بەردەست خستن و نرخی بەرهەمەکەی ئاشکرا نەکردووە، پێشبینی دەکرێت لە بۆنەی ڕۆژی 28 ئەم مانگەدا نرخ و کاتی بەردەست بوونی بەرهەمەکە ڕابگەیەنێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3v5Ka9W
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە