لاپتۆپی Dell Latitude 7320 نوێترین ڕکابەری لاپتۆپی Microsoft Surface Pro دەبێت

 

 

ئەگەر لە زۆرینەی خەڵک بپرسیت باشترین لاپتۆپێک کە توانای قەد کردن و گۆڕان و تەختەکلیلی جیاکراوەی هەبێت، زۆرینەی Microsoft Surface Pro هەڵدەبژێرن بە باشترین، بۆ بەکارھێنەرانی بازرگانی، ئێستا کۆمپانیای Dell نوێترین لاپتۆپی قەد کراو و تەختەکلیلی جیاکراوەی بە ناوی Dell Latitude 7320 بۆ ڕکابەری Microsoft Surface Pro ڕاگەیاند

 

گەورەترین نوێ کردنەوە بەراورد بە نەوەی پێشووتری Latitude، بریتییە لە پرۆسێسەرەکەی، کە نەوە نوێیەکە پرۆسێسەری نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵی لەسەر جێگیر کراوە و تاوەکو زنجیرەی Core i7 بەرز دەکرێتەوە

 

مۆدێلە نوێیەکە ڕوونماییەکی ڕوونی 1920*1080 پێکسڵ و بە ڕەهەندی 3:2 لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە تەچ و پێنووسی زیرەکی 7320 Detachable Active Pen دەکات و کۆمپانیاکە دەڵێت ”خێراترین بارگاوی کردنەوەی پێنووسی زیرەک بۆ لاپتۆپە جیاکراوەکان بەردەستە تێیدا“ کە توانای دەبێت لە ماوەی تەنها 30 چرکە 100% بارگاوی بکاتەوە و بەرگەی 90 خوولەک بەکارهێنان بگرێت بە یەکجار بارگاوی کردنەوە

 

پشتگیری لە سیستەمی وەگەرخەڕی Windows 10 Pro و Windows 10 Enterprise و Windows 10 Home دەکات و پلاتفۆرمی Intel vPro لە خۆ دەگرێت و نرخی لە 1,549 دۆلارەوە دەست پێ دەکات و لە ئێستادا بەردەستە بۆ کڕین



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3sX0TLa
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە