لاپتۆپی Dell G15 نوێترین پرۆسێسەرەکانی ڕایزن لە خۆ دەگرێت بە نرخێکی گونجاو بۆ گەیمەران

 

 

لەگەڵ ڕاگەیاندنی Alienware M15 R5 Ryzen Edition، کۆمپانیای Dell وەشانێکی هەرزانتری لاپتۆپی Dell G15 Ryzen Edition بە قەبارەی 15 ئینج نمایش کرد، بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت پرۆسێسەری AMD Ryzen 5000 و گرافیک کاردی Nvidia Geforce RXT 3060، بەڵام بە نرخێکی کەمتر، نرخی لاپتۆپی Alienware M15 R5 Ryzen Edition لە 1,793 دۆلارەوە دەست پێ دەکات کە لەوانەیە زۆر بێت، بەڵام دەتەوێت ئەزموونێکی باش بکەیت بە نرخی دەستپێکی 899.99 دۆلار؟، ئەوا بێگومان لاپتۆپی Dell G15 Ryzen Edition بژاردەیەکی باش دەبێت

 

لەوانەیە دیزاینی لاپتۆپەکەت لەلا ئاشنا بێت بەوەی پێشووتر لە چین وەشانی پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵی هەمان لاپتۆپ ڕاگەیاندراوە، هەروەها ئەم جارەش لە چین یەکەمین جار بەردەست دەبێت لە ڕۆژی 30 ئەم مانگەدا، هەروەها لە شوێنەکانی دیکەی جیهان لە ڕۆژی 4 مانگی داهاتوو

 

 

بژاردەی دەست پێکی لاپتۆپەکە 8 گێگابایت ڕام و 256 گێگابایت بیرگە لە جۆری SSD و پێدەچێت ئەمە بەهێز بێت بۆ لاپتۆپێکی 900 دۆلاری، هەروەها پرۆسێسەری 6 ناووکی Ryzen 5 5600H و گرافیک کاردی Nvidia RTX 3060 بە 6 گێگابایت میمۆرییەوە بەهێزتری دەکات، ئەگەر تۆ شتێکی بەهێز ترت دەوێت، دەتوانیت پرۆسێسەری 8 ناووکی Ryzen 7 5800H و دەتوانیت ڕامەکەی لە ڕێگەی کۆمپانیا خۆیەوە یاخوود بە کردنەوەی لە لایەن خۆتەوە زیاد بکەیت، هەروەها 2 تێرابایت بیرگە لە جۆری SSD، وە بێگومان وەشانی بەهێزتر پاترییەکی گەورەتری دەوێت، پاترییەکی 86Wh شەش خانەیی لە خۆ دەگرێت، لە کاتێکدا بۆ نرخی 900 دۆلار پاترییەکی 56Wh سێ خانەی لە خۆ دەگرێت

 

لە نمایشەکەدا، لاپتۆپەکە بە ڕوونمای 120 هێرتز و ڕوونی FHD و ڕووناکی 250 نێت لە خۆ دەگرێت، هەروەها دەتوانیت بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 165 هێرتز و ڕووناکی 300 نێت بەدەست بخەیت و ئێنتێڵ دەڵێت ڕوونمای 360 هێرتز لە بەهاردا بەردەست دەبێت، هەروەها سیستەمی ساردکەرەوەی نوێ لە خۆ دەگرێت و بە ڕەنگەکانی خۆڵەمێشی و سەوز بەردەست دەبێت، هەروەها لە کۆتایی ئەمساڵ بە ڕەنگی ڕەش بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2PCn8Zv
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە