بە فەرمی Casio یەکەمین کاتژمێری زیرەکی G-Shock بە سیستەمی وەگەڕخەری Wear OSـەوە ڕاگەیاند

 

 

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆ لەبارەی هەبوونی کاتژمێرێکی زیرەکی سەخت(بەرگەگر بەرامبەر شکان و ئاو بە ڕێژەیەکی زۆر باش)ـی ئەپڵ، کۆمپانیای Casio یەکەمین کاتژمێری زیرەکی زەختی لە زنجیرەی G-Shock بە ناوی GSW-H1000 ڕاگەیاند، هەروەها تایبەتمەندی وەرزشی لە خۆ دەگرێت و یەکەمین کاتژمێری زنجیرەی G-Shockـە ڕوونماکەی ڕەنگا و ڕەنگ بێت

 

توانای بەرگە گرتنی بەرامبەر بە ئاو هەیە تاوەکو قووڵی 200 مەتر، کار بە سیستەمی وەگەڕخەری Wear OS دەکات و ڕوونمای LCD لە خۆ دەگرێت و لەبەر ئەوەی ڕەنگا و ڕەنگە بەهۆیەوە نەخشە و ئاگانامەکان و زیاتریش دەردەخات، هەروەها یەکەمین جارە سیستەمی وەگەڕخەری Wear OS لە زنجیرەی G-Shock بەکار بهێنرێت هەرچەندە پێشووتر لە زنجیرەی Pro Trek بەکار هێنراوە

 

 

کاتژمێرەکە چەند تایبەتمەندییەک لە خۆ دەگرێت، وەک GPS بنەچەکراو، هەستەوەری دڵی ئۆپتیکاڵ، فشاری بایۆمەتری، هەروەها بژاردەی 24 دۆخی ڕاهێنانی نێو ماڵ و 15 جۆر چالاکی ڕاکردن، هەروەها پاترییەکەی توانای بەرگەگرتنی 1 ڕۆژ و نیوی هەیە

 

بە هەر سێ ڕەنگی سوور و رەش و شین و بە نرخی 700 دۆلار لە ئەمریکا و نرخی 600 پاوەند لە بەریتانیا لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت

 

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2PRZojq
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە