ئەپڵ دەست دەکات بە ڕێگەدان بە یارمەتی ئایفۆنەکەت بۆ دۆزینەوەی بەرهەمی لایەنی سێیەم

 

 

بە فەرمی ئەپڵ تۆڕی Find My tracking بۆ دۆزینەوەی ئامێرە ون بووەکان بۆ ئامێرەکانی کۆمپانیای لایەنی سێیەم دەخاتە کار (ساڵی پار بەڵێنی دابوو)، ئێستا هەر بەرهەمێکی ڕەقەکەڵا دەتوانێت پشتگیری نەرمەواڵە زیاد بکات بۆ تۆڕی لۆکاڵ کراوی شوێنکەوتنی ئامێری بزر بوو، وە لە ڕێگەیەوە ئامێرە بزر بووەکە بدۆزێتەوە

 

یەکەمین ئامێرەکان کە پشتگیری لەم دۆزەرەوەیە بکەن بریتیین لە VanMoof’s S3 and X3 e-bikes, Belkin’s SoundForm Freedom True Wireless Earbuds, Chipolo One Spot tracking tag و لە ئێستادا پشتگیری لە تۆڕی Bluetoothـی سەرچاوەی گشتی ئەپڵ دەکەن و پشتی پێ دەبەستن

 

 

بەکارهێنەران دەتوانن ئەو ئامێرانەی کە هەیانە لەگەڵ نوێ کردنەوەی ئەپی Find My زیاد بکەن و بە هەمان شێوەی ئامێرێکی بزر بووی کۆمپانیای ئەپڵ، ئامێرەکانیان بدۆزنەوە

 

هەروەها، ئەپڵ ڕایگەیاند کە تایبەتمەندی چیپسێتی لایەنی سێیەم بۆ کۆمپانیاکانی لایەنی سێیەم دابین دەکات بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لەگەڵ سیستەمی Ultra-Wideband یەک بخرێن و بە شێوەیەکی زۆر وردتر چاودێری ئامێری بزر بوو بکرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3cZaZqh
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە