بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شاومی جۆر و مەودای نرخی ئۆتۆمبێلی کارەبایی داهاتووی کۆمپانیاکە ئاشکرا دەکات

 

 

لەدوای زنجیرەک لە پڕوپاگەندە و دەنگۆ، شاومی بە فەرمی ڕایگەیاند یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی کۆمپانیاکە بەرهەم دەهێنن، ئۆتۆمبێلی کارەبایی یەکێک بوو لەو بابەتانەی کە بە شێوەیەکی سەرەکی باس کرا لە پەخشی ڕاستەوخۆی دوێنێ لە چین، کە بەشێک بوو لە یادی دامەزراندنی 11 ساڵەی کۆمپانیاکە

 

لە پەخشە ڕاستەوخۆکەدا، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شاومی Lei Jun ڕایگەیاند ئۆتۆمبێلی داهاتووی کۆمپانیاکە SUV ( ئۆتۆمبێلی بەرزی داخراو) یاخوود Sedan (ئۆتۆمبێلی نزم) دەبێت و مەودای نرخەکەی لە نێوان 100,000 یوانی چینی (بە نزیکی دەکاتە 15,000 دۆلاری ئەمریکی) بۆ 300,000 یوانی چینی ( بە نزیکی دەکاتە 45,000 دۆلاری ئەمریکی) دەبێت، مانای وایە ئۆتۆمبێلەکە ئۆتۆمبێلێکی هەرزان نابێت و لە نێوان ئاستی نزم بۆ ئاستی بەرز دەبێت

 

 

گفتوگۆی زۆر کرا لەبارەی جێگیر کردنی لۆگۆی Mi لەسەر ئۆتۆمبێلی داهاتووی کۆمپانیاکە و بەڕێوەبەری جێبەجێکار پێی وابوو دیزاینی نوێی لۆگۆ گونجاو ترە لە لۆگۆ چوار گۆشەکەی Mi خۆی، هەروەها دڵنیاش نییە کە لۆگۆکە دەستکاری دەکرێت لەسەر ئۆتۆمبێلەکە چوونکە پێش ئەوەی شاومی پلان بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی دابنێت، لۆگۆکە دیزاین کراوە

 

 

هەروەها پێشووتر Lei Jun ڕاپرسییەکی کردبوو لەسەر تۆڕی Weibo و زۆرینەی پێیان وابوو باشترە کە شاومی بە هاوبەشی براندێکی دیکەی ئۆتۆمبێل ئۆتۆمبێلەکەی بەرهەم بهێنێت و بە تەنها خۆی نەبێت لە یەکەمین جاردا

 

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3fPdfCk
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە