پڕوپاگەندەکان باس لەوە دەکەن یاری Battlefield 6 لە یەکەم ڕۆژی بڵاو بوونەوەیدا لە خزمەتگوزاری Xbox Game Pass بەردەست دەبێت

 

 

پێدەچێت یاری چاوەڕوان کراوی Battlefield 6 لە یەکەم ڕۆژی بڵاو بوونەوەیدا لە خزمەتگوزاری Xbox Game Pass بەردەست بخرێت، ئەم پڕوپاگەندەیە لە Xbox-centric podcast, Xbox Eraـەوە هاتووە کە کاتێک دوانبێژێک ڕایگەیاند پێدەچێت لە یەکەمین ڕۆژی بڵاو بوونەوەی یاری Battlefield 6 لە خزمەتگوزاری Xbox Game Pass بەردەست ببێت

کەمێک دوای ئەوە، دزەپێکەری چیرۆکی یاری Battlefield کە Tom Hendersonـە وەک هەواڵێکی دزەپێکراو هەمان هەواڵی بڵاو کردەوە و ئەویش پێی وایە کە لە یەکەمین ڕۆژی بڵاو بوونەوەی یارییەکە لە خزمەتگوزارییەکەدا بەردەست دەبێت

 

وە بە دڵنیاییەوە تاوەکو ئێستا هیچ شتێک لە لایەن کۆمپانیای EA و Xbox ئاشکرا نەکراوە، هەروەها کاتی ڕاگەیاندنی یارییەکە لە لایەن کۆمپانیای بەرهەم هێنەرەوە بە ڕێکی دیاری نەکراوە، بەڵام پشت ڕاست کراوەتەوە لە کاتێکی ئەمساڵدا یارییەکە بۆ هەردوو کۆنسۆڵی Xbox Series X و Playstation 5 بڵاو دەبێتەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/31SaU19
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە