ئەپڵ ئایپاد پرۆی نوێی بە چیپسێتی Apple M1 ڕاگەیاند

 

 

ڕێک لەو کاتەی دیاری کرابوو، ئەپڵ نەوەی داهاتووی ئایپاد پرۆی ڕاگەیاند، هەروەک چۆن لەم دواییەدا Macbook Pro و Macbook Air ڕاگەیاند، پێشکەوتنەکانی ئایپاد پرۆی نوێش لە ناوەوەن

 

ئامێرەکە چیپسێتی 8 ناووکی Apple M1 لە خۆ دەگرێت، هەمان چیپی MacBook Air و MacBook Pro و Mac Mini لەخۆ دەگرێت، ئەپڵ دەڵێت ئەم چیپە بازدانێکی گەورە لە ڕووی توانای پێشکەش کردنەوە بە دەست دەخات و بەراورد بە نەوەی پێشووی توانای گرافیکی 1,500 هێندە باشترە، هەروەها بە پێی وتەی ئەپڵ بێت بەرگەی 10 کاتژمێر کار کردن دەگرێت

 

 

ئایپاد پرۆی نوێ پشتگیری لە Thunderbolt 3 و USB4 و millimeter-wave 5G و eSim دەکات، بەڵام کۆمپانیاکە ئاماژەی بە چیپی U1 نەکرد

 

بێگوومان پێشکەوتن لە کامێراش بوونی هەیە، ئەپڵ دەڵێت پشکنەری ISP و LiDAR دەتوانن لە ڕووناکی کەمدا یەکێک لە جوانترین وێنەکان بچرکێنن و سیستەمی کامێرای TrueDepth لە کامێرای پێشەوە بوونی هەیە، کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە ڕێگەی ناسەرەوەی ڕووخسارەوە ئایپادەکانیان بکەنەوە، هەروەها کامێرایەکی 12 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرێت

 

 

پشتگیری لە پێنووسی ئەپڵ و Smart Keyboard Folio و بە دڵنیاییەوە لە تەختەکلیلی سیحراوی ئەپڵ دەکات، هەروەها بەردەست دەبێت بە ڕەنگی سپی نوێ و لە لایەنی گەیمینگەوە پشتگیری لە هەردوو دەسکی پلەیستەیشن 5 و ئێکس بۆکس دەکات بە haptic ـەوە

 

بە دوو قەبارەی جیاواز بەردەست دەبێت، قەبارەی 11 ئینج و 12.9 ئینج، دەتوانیت بژاردەی بیرگە تاوەکو 2 تێرابایت و بژاردەی ڕام تاوەکو 16 گێگابایت هەڵبژێریت، هەروەها دەفرۆشرێت لەگەڵ کەیبڵێکی 1 مەتری بارگاوی کردنەوەی USB-C و کەلەیەکی بارگاوی کەرەوەی 20 وات، مۆدێلی 11 ئینج پاترییەکی 28.65watt-hour لە خۆ دەگرێت و مۆدێلی 12.9 ئینج پاترییەکی 40.88watt-hour لە خۆ دەگرێت

 

مۆدێلی 12.9 ئینج ڕوونمای Mini LED نوێ لە خۆ دەگرێت لەگەڵ Liquid Retina XDR، ڕوونی 2732 * 2048 پێکسڵە و ڕووناکی دەکاتە 1,000 نێت، هەروەها مۆدێلی 11 ئینج Liquid Retina ئاسایی بە ڕوونی 2388 * 1688 پێکسڵ و بە ڕووناکی 600 نێت لە خۆ دەگرێت

 

 

مۆدێلی 11 ئینج نرخی لە 799 دۆلار بۆ مۆدێلی Wi-Fi و 999 دۆلار بۆ مۆدێلی Wi-Fi+Cellular دەست پێ دەکات، مۆدێلی 12.9 ئینج نرخی لە 1,299 دۆلار بۆ مۆدێلی Wi-Fi+Cellular دەست پێ دەکات و داواکاری پێشوەختە لە ڕۆژی 30 ئەم مانگەدا دەست پێ دەکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2QmeAWT
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە