ئێن ڤیدیا ئاستی پرۆی لە گرافیک کاردی Ampere بۆ وێستگەی کار ڕاگەیاند

 

 

ئێن ڤیدیا تەنها لە بواری گەیمینگ گرافیک کاردی نییە و خزمەت ناکات، بەڵکو ئەمڕۆ لە کۆنفرانسی GTC کۆمپانیاکە گرافیک کاردی پێشکەوتووی ڕاگەیاند، بنەچەکراون لەسەر Architectureـی Ampere کە بۆ یەکەم جار لە زنجیرە گرافیک کاردی Nvidia Ge Force RTX 30 بینیمان، بۆ دێسکتۆپ، هەردوو گرافیک کاردی RTX A500 و A4000 ڕاگەیاند، 8,192 و 6,144 ناووکی CUDA لە خۆ دەگرن، هەروەها 24 گێگابایت میمۆری لە جۆری GDDR6 لە خۆ دەگرن و دەتوانیت لە ڕێگەی NVLINKـکەوە دوو گرافیک کاردەکە گرێ بدەیت و 48 گێگابایت میمۆری بەدەست بهێنیت، بە شێوەیەکی تەکنیکی گرافیک کاردی Nvidia Ge Force RTX 3090 خێراترە، بەڵام ئەم گرافیک کاردانە چوونکە بۆ Workstationـن بە شێوەیەکی پێشکەوتووی ڕەقەکاڵا دیزاین دەکرێت بۆ ماوەیەکی دوور و درێژی کار کردن

 

هەروەها لە لای لاپتۆپی پرۆ، هەردوو گرافیک کاردی A2000 و A5000 هەن و بە نوێترین تەکنەلۆژیای باشکردنی Max-Q لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها ئەمە باش دەبێت کە لایەنی لاپتۆپی پرۆش هاوشێوەی دێسکتۆپ گرافیک کاردی پرۆی بۆ بەردەست بخرێت

 

هەروەها ئێن ڤیدیا هەردوو گرافیک کاردی T1200 و T600 بنەچەکراو لەسەر Architectureـی پێشووی Turing بەرهەم هێناوە کە دیزاین کراوە بۆ کرداری فرە ئەرکەکان بە شێوەیەکی زۆر بەهێز، هەروەها ئێن ڤیدیا گرافیک کاردەکانی A10 و A16 ڕاگەیاند بۆ بنکەی زانیارییەکان(Data Center) و پێدەچێت بە جوانی بگونجێت لەگەڵ پرۆسێسەری Grace بنەچەکراو لەسەر ARM بۆ سووپەر کۆمپیوتەرەکان و سێرڤەرەکان



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3sllSat
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە