لەگەڵ نوێترین نوێکردنەوە بۆ مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ 5 توانای GPU مۆبایلەکە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەبێت

 

 

گووگڵ دەستی کردووە بە ڕەوانە کردنی نوێ کردنەوەی ئاسایشی مانگانەی مانگی 4 بۆ مۆبایلەکانی، وا دیارە کە هەندێک چاکسازی لە توانای مۆبایلەکاندا کراوە و گووگڵ دەڵێت ”ئەم نوێ کردنەوەیە توانای GPUـی بۆ یارییەکان و ئەپەکانی دیکە بە شێوەیەکی بنچینەیی بەرز کردۆتەوە“، ئەم نوێ کردنەوەیە بۆ هەردوو مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ 4a و گووگڵ پێکسڵ 5 ڕەوانە کراوە و بە پێی وتەی ماڵپەڕی XDA Developers بێت لە دوای تاقیکردنەوەی مۆبایلەکە تێبینی کراوە کە توانای GPU مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ 5 باشتر بووە

 

لەگەڵ ئەوەشدا گووگڵ دەڵێت ”توانای جۆرایەتی کامێرا“ باشتر کراوە لە ئەپەکانی لایەنی سێیەمدا، هەروەها کێشەی وشک بوون لە کاتی هەڵبوونی هەردوو مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ 4 و گووگڵ پێکسڵ 5 چارەسەر کراوە

 

هەر وەک دەزانین گووگڵ لە نوێترین نەوەی مۆبایلی زیرەکیدا چیپسێتی ئاست ناوەندی سناپدراگۆن 765G بەکار هێنا لەبەر گرانی نرخی چیپسێت، لەبەر ئەوەش دەنگۆ هەیە کە گووگڵ کار لەسەر چیپسێتی تایبەتی خۆی بە هاوکاری کۆمپانیای سامسۆنگ بکات و لەسەر مۆبایلەکانی داهاتووی گووگڵ جێگیری بکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3wvBlI4
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە