سامسۆنگ چوار لاپتۆپی نوێی Windows 10 ڕاگەیاند، هەر یەکەیان پێویستییەکی جیاواز دابین دەکات، لە ڕووی توانا و دیزاین و سووکی کێش و زیاترەوە
Galaxy Book Pro
لاپتۆپی Galaxy Book Pro بە هەردوو قەبارەی 13.3 ئینج و 15.6 ئینج بەردەست دەبێت، مۆدێلی قەبارە 13.3 ئینج کێشی لە 1 کیلۆگرام کەمترە و مۆدێلی 15.6 ئینج کەمێک کێشی لە 1 کیلۆگرام زیاترە، هەروەها هەردووکیان زۆر تەنکن، ڕوونمای Amoled لە خۆ دەگرن
هەمان ڕوونی لە خۆ دەگرن کە 1,920 * 1,080 پێکسڵە و خاوەن بڕوانامەی DisplayHDR 500ـن و ڕووناکیان 500 نێتە، هەروەها توانای وەڵامدانەوەیان تەنها 1.2 مللی چرکەیە
هەردوو لاپتۆپەکە پرۆسێسەری نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵیان لەسەر جێگیر کراوە لە زنجیرەی Core i3,i5,i7 و بە ڕامی 8,16,32 گێگابایت لە جۆری LPDDR4x و بیرگەی تاوەکو 1 تێرابایت لە جۆری NVMe بەردەست دەبێت، مۆدێلەکانی Core i5,i7 بە گرافیک کاردی Iris Xe بەردەست دەخرێت، لە کاتێکدا گرافیک کاردی GeForce MX450 بەردەستە (کێش و ئەستووری زیاد دەکات)
مۆدێلی 15.6 ئینج دەرچەکانی Thunderbolt 4 و USB-C و USB-A 3.2 و HDMI و 3.5mm و headphone/microphone و microSD لە خۆ دەگرێت، لە کاتێکدا مۆدێلی 13.3 ئینج دەرچەی HDMI لە خۆ ناگرێت
بڵندگۆی Stereo ـی درووست کراوی AKG لە خۆ دەگرن و وێبکامی 720 پێکسڵ و هەستەوەری پەنجەمۆریان هەیە
مۆدێلی قەبارە 13.3 ئینج لە ئەمریکا لە ڕۆژی 14 مانگی داهاتوو بە نرخی 999 دۆلار و مۆدێلی قەبارە 15.6 ئینج لە نرخی 1,099 دۆلار بەردەست دەبێت
Galaxy Book Pro360
ئەگەر تۆ دەتەوێت کار بە پێنووسی زیرەک یاخوود ڕوونمایەکی تەچ بکەیت، ئەوە ئەم مۆدێلەیان گونجاوە، قەبارەی 13.3 ئینج و 15.6 ئینجی هەیە و لە جۆری Super Amoled بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و بڕوانامەی DisplayHDR 500 لە خۆ دەگرن، هەروەها پێنووسی زیرەک لە نێو پاکەتەکەیاندا بوونی دەبێت
مۆدێلی 13.3 ئینج پشتگیری لە تەکنەلۆژیای تۆڕی نەوەی پێنجەم دەکات، بەڵام مۆدێلی 15.6 ئینج پشتگیری ناکات، هەروەها پشتگیری لە Wi-Fi 6E دەکەن و دەرچەی Thunderbolt 4 و دوو دەرچەی USB-C و دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت
پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ لە زنجیرەی Core i3,i5,i7 لە خۆ دەگرێت و مۆدێلی 13.3 ئینج بە ڕامی 8 گێگابایت و 16 گێگابایت و مۆدێلی 15.6 ئینج تاوەکو 32 گێگابایت ڕام بەردەست دەبێت، لەگەڵ بیرگەی 1 تێرابایت لە جۆری NVMe SSD
لە ڕۆژی 14 مانگی داهاتوو بە نرخی 1,199 دۆلار بۆ مۆدێلی 13.3 ئینج و 1,299 دۆلار بۆ مۆدێلی 15.6 ئینج بەردەست دەخرێت
Galaxy Book Odyssey
ئەگەر تایبەتمەندییەکی بەرزترت دەوێت، مۆدێلی قەبارە 15.6 ئینج کێشی 1.85 کیلۆگرام و تەنکییەکەی 17.7mm و پاترییەکی 83Wh لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 135 وات دەکات
دەتوانیت گرافیک کاردی Nvidia Geforce RTX 3050 Max-Q و Nvidia Geforce RTX 3050 Ti Max-Q وەک بژاردەی گرافیک کارد هەڵبژێریت و بە پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ لە هەردوو زنجیرەی Core i5,i7 بەردەست دەبێت
بە ڕامی 8,16,32 گێگابایت لە جۆری LPDDR4x و بیرگەی 1 تێرابایت لە جۆری NVMe SSD بەردەست دەبێت و دوو دەرچەی USB-C و سێ دەرچەی USB-A 3.2 و دەرچەی HDMI و دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت
ڕوونماکەی قەبارەی 15.6 ئینجە لە جۆری TFT LCD بە ڕوونی 1,920*1,080 پێکسڵ
Galaxy Book
ئەم مۆدێلەیان ڕوونمایەکی قەبارە 15.6 ئینجی لە جۆری TFT LCD بە ڕوونی 1,080 پێکسڵ و بە پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ لە زنجیرەی Core i3,i5,i7 و بە پرۆسێسەرەکانی Pentium Gold و Celeron بەردەست دەبێت
بە ڕامی 4 گێگابایت و 8 گێگابایت و 16 گێگابایت لە جۆری (LPPDR4X) و بیرگەی 512 گێگابایت لە جۆری NVMe SSD بەردەست دەبێت و گرافیک کاردی GeForce MX450 وەک بژاردە بەردەستە بۆی
دوو دەرچەی USB-C و دوو دەرچەی USB-A 3.2 و دەرچەی HDMI و هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت
لە ئەڵمانیا لە ڕۆژی 14 مانگی داهاتوو بە نرخی 680 یۆرۆ لاپتۆپەکە بەردەست دەبێت بۆ پرۆسێسەری Core i3 11th gen و 8 گێگابایت ڕام و 256 گێگابایت بیرگە
هەروەها مۆدێلی Core i7 بە 512 گێگابایت بیرگە و 16 گێگابایت ڕام و پشتگیری کردن لە LTE بە نرخی 1,149 یۆرۆ بەردەست دەبێت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3e0o4Qt
via IFTTT