سۆنی دەسکی VR پلەیستەیشن 5 لەگەڵ پەلەپیتکەی گونجێندراو بەردەست دەخات

 

 

سۆنی ئەمڕۆ دەسکی هێدسێتی VR پلەیستەیشن 5 بە پەلەپیتکەی گونجێندراوەوە ڕاگەیاند، هەمان تەکنەلۆژیای پەلەپیتکەی گونجێندراوی تێدا بەکار هێنراوە کە لە دەسکی DualSense کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5ـدا بوونی هەیە، هەر دەسکێک تەنگەژەی هەیە بەرامبەر هەڵەکان و سۆنی ئامانجی لەوەیە لە یارییەکانی داهاتووی VRـدا سوودی لێ ببینێت

 

هەروەها دەسکەکان توانای وەڵامدانەوەی پێشکەوتوویان هەیە(Haptic Feedback)، بە شێوەیەکی سرووشتی، ئەم دەسکانە Trackingـیان هەیە لە ڕێگەی ئەڵقەیەک لە بەشی خوارەوەی دەسکەکە، بەدڵنیاییەوە ئەمە باشترە لەو دەسکە Playstation Moveـانەی ئێستا هەیە، لەگەڵ کار و فەرمانی باشتر

 

 

هەروەها Nishino دەڵێت ”تیمەکانی بەرهەم و ئەندازیاری هاوکاریان کردووە بۆ دیزاین کردن و درووست کردنی دەسکی نەوەی داهاتووی VR بۆ ئەوەی بازێکی گەورە بدەن بۆ نەوەی داهاتووی یارییەکانی VR“، هەروەها دەڵێت ”بەمزووانە دەسکە نوێیەکانمان بەردەست دەبێت بۆ کۆمەڵەی گەشەپێدەران“

 

سۆنی هێشتا دیزاینی نەوەی داهاتووی هێدسێتی VR بۆ پلەیستەیشن 5 ئاشکرا نەکردووە، بەڵام دڵنیای لەوە داوە کە گۆشەی تەماشا کردن باشتر کراوە، جۆرایەتی، لەگەڵ single cord بۆ بەکارهێنەرانی ئاسانتر، سۆنی پلانی وەها نییە کە لەمساڵدا ئەم هێدسێتی VRـە بڵاو بکاتەوە، بەڵام ڕوونە کۆمپانیاکە بەمزووانە ئامادە دەبێت بۆ تاقیکردنەوەی هێدسێتەکە لەگەڵ گەشەپێدەری یارییەکان

 

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Qa3SlI
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە