بە فەرمی مۆبایلی vivo Y72 5G بە چیپسێتی Dimensity 700 5G و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییەوە نمایش کرا

 

 

نوێترین مۆبایلی ئاست ناوەندی کۆمپانیای ڤیڤۆ بریتییە لە vivo Y72 5G، مۆبایلەکە لە وڵاتی Thailand نمایش کرا، چەند کۆمەڵە تایبەتمەندییەک لە خۆ دەگرێت کە چیپسێتی MediaTek Dimensity 700 5Gـە و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و پشتگیری کردنە لە بارگاوی کەرەوەی 18 وات

 

هەروەها لە پێشەوە، ڕوونمایەکی قەبارە 6.58 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +FHD لە خۆ دەگرێت و نۆچێکی شێوە دڵۆپەی لەسەر جێگیر کراوە کە کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها لە دواوەیدا کامێرای سەرەکی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ، هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشتی مۆبایلەکە

 

 

 

بە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 بەردەست دەخرێت و ڕووکاری بەکارهێنەری Funtouch OS 11.1 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە

 

بە ڕەنگی ڕەش و درەوشاوە و بە نرخی THB 9,999 لە وڵاتی Thailand کە بە نزیکی دەکاتە 323 دۆلار بەردەست دەبێت لە ڕۆژی 31 ئەم مانگە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3caAF2P
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە