بە فەرمی مۆبایلی Vivo Y30G بە چیپسێتی Mediatek Helio P65 و پاترییەکی گەورە و زیاترەوە نمایش کرا

 

 

لە دوای نمایش کردنی زنجیرەی ڤیڤۆ ئێکس 60 بۆ جۆری جیهانی لە هەفتەی ڕابردوودا، ڤیڤۆ نوێترین مۆبایلی خۆی لە چین لە ژێر ناوی Vivo Y30G ڕاگەیاند

 

خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.51 ئینجییە لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +HD و کێشی بریتییە لە 191.4 گرام، چیپسێتی Mediatek Helio P65 لەسەر جێگیر کراوە

 

قەبارەی ڕامەکەی 8 گێگابایتە لە جۆری LPDDR4x و بیرگەیەکی قەبارە 128 گێگابایت لە جۆری eMMC 5.1 لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی دەکات، هەروەها کار بە ڕووکاری بەکارهێنەری OriginOS 1.0 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 دەکات

 

 

کامێرای سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە و لە جۆری نۆچی دڵۆپەیە، هەروەها کامێرای سەرەکی دواوە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ لە خۆ دەگرێت

 

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 18 وات دەکات، هەروەها دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت لە خۆ دەگرێت

 

مۆبایلەکە بە ڕەنگی ڕەش و سپی و شین و بە نرخی 1499 یوانی چینی کە بە نزیکی دەکاتە 228 دۆلاری ئەمریکی ئەمڕۆ بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3flSDkT
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە