بە فەرمی هەردوو مۆبایلی Vivo S9 و Vivo S9e لە چین نمایش کران

 

 

بە فەرمی ئەمڕۆ کۆمپانیای ڤیڤۆ دوو مۆبایلی نوێی بۆ بازاڕەکان بڵاو کردەوە لە چین، کە یەکەمیان Vivo S9ـیە و چیپسێتی MediaTek Dimensity 1100 قەبارە 6 نانۆمەتری لەسەر جێگیر کراوە و دەبێتە یەکەمین مۆبایلی جیهان کە ئەم چیپسێتەی لەسەر جێگیر بکرێت، هەروەها Vivo S9e چیپسێتی MediaTek Dimensity 820 لەسەر جێگیر کراوە و هەردووکیان خاوەن کامێرای نایابن بە پێی وتەی ڤیڤۆ

 

 

ڤیڤۆ یەکێکە لەو کۆمپانیا کەمانەی کە نۆچ لە زۆرینەی بەرهەمەکانی بەکار دێنێت، وەک دەبینیت ڤیڤۆ ئێس 9 نۆچێک لە خۆ دەگرێت کە 2 کامێرای سێڵفی لەسەر جێگیر کراوە و Vivo S9e نۆچێکی شێوە دڵۆپە لە خۆ دەگرێت، ڤیڤۆ ئێس 9 دەبێتە تەنکترین مۆبایلی جیهان کە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەم بکات و تەنکی بریتییە لە 7.35mm و کێشی تەنها 173 گرام دەبێت و هەردوو مۆبایلەکە بە سێ ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبن

 

 

ڤیڤۆ ئێس 9 خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.44 ئینجی دەبێت لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 180 هێرتز، هەروەها بڕوانامەی TÜV Rheinland Eye Comfort لە خۆ دەگرێت بۆ پارێزگاری چاو لە تیشکە زیان بەخشەکانی ڕوونماکە، هەروەها +HDR10ـیش

 

 

چیپسێتی Mediatek Dimensity 1100 بە قەبارەی 6 نانۆمەترییە لەسەر جێگیر کراوە و بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1 بەردەست دەخرێت لەگەڵ ڕامی 8 گێگابایت و 12 گێگابایت

 

 

سێ کامێرا لە دواوەیدا لە خۆ دەگرێت، سەرەکییەکەیان ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە بە پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی OISـە و 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای ماکرۆ، هەروەها 2 کامێرای سێڵفی لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 44 مێگاپێکسڵە و 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان لە خۆ دەگرێت

 

 

ڤیڤۆ دەڵێت مۆبایلەکە پلێتی نوێی ساردکەرەوەی ultra-thin VC لە خۆ دەگرێت و 12.5% تەنکترە لە نەوەی پێشووتری و 30% ڕووبەرێکی بەرفراوانتر لە نەوەی پێشووتری سارد دەکاتەوە، پاترییەکی قەبارە 4,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 33 وات دەکات و هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا لە خۆ دەگرێت

 

 

هەرچی مۆبایلی Vivo S9eـیە هەمان تایبەتمەندی و قەبارەی ڕوونمای جۆری S9 لە خۆ دەگرێت، بەڵام چیپسێتی MediaTek Dimensity 820 لە خۆ دەگرێت و بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت، هەروەها کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت بەڵام بە بێ بوونی پشتیگری لە تایبەتمەندی OIS، هەروەها یەک کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت

 

پاترییەکی قەبارە 4,100 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 33 وات دەکات و ڕووکاری OriginOS 1.0 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە

 

ڤیڤۆ S9 لە ڕۆژی 12 مانگ دەست بە فرۆشتنی دەکرێت لە چین بە نرخی 464 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 510 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەخرێت

 

ڤیڤۆ S9e لە ڕۆژی 27 مانگ دەست بە فرۆشتنی دەکرێت لە چین بە نرخی 371 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 417 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3q6YbkY
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە