گووگڵ ئێستا ڕێگە بە گەشەپێدەرانی لایەنی سێیەم دەدات Tiles دەستکاری کراو بۆ Wear OS درووست بکەن

 

گووگڵ لە بڵاو کراوەیەکی نوێدا دەڵێت ئێستا گەشەپێدەرانی لایەنی سێیەم دەتوانن Tiles(ناوێکە گووگڵ ناوێتی لە Widgetـی دەستکاری کراو لە سیستەمی Wear OS بۆ کاتژمێرە زیرەکەکان) درووست بکەن، بۆ یەکەمین جار Tilesـەکان لە ساڵی 2019 بڵاو کراونەوە، Widget بوون کە ڕێگەی بە بەکارھێنەران دەدا تەماشای کەش و هەوا، ڕۆژژمێر، ئامارێک وەک لێدانی دڵ بکەن، هەموو Tilesـەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە لایەن گووگڵەوە یاخوود کۆمپانیای درووستکەری ئامێرەکە بەکار دەهاتن

 

 

ئێستا Jetpack Tiles library لە دۆخی ئەلفا(دۆخی سەرەتایی)ـدایە بۆ گەشەپێدەرانی لایەنی سێیەم، وەک گووگڵ لە بڵاو کراوەکەیدا ئاماژەی پێ کردووە، گووگڵ دەڵێت ئەم Tilesـە دەستکاری کراوانە لە بەهاردا هاوپێچ لەگەڵ نوێ کردنەوەی سیستەمی وەگەڕخەری Wear OS بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3cmXNde
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە