ئێستا کۆگای Steam توانای هەیە بە ڕوونی 8K یارییەکان پەخش بکات

 

 

تەلەڤزیۆنە 8Kـیەکان لە ئێستادا زۆر گرانن، کۆگای Steam بیری لەوە کردۆتەوە کە ئەم جۆرە تەلەڤزیۆنانە توانایان هەبێت کار لە کۆگاکە بکەن لە ڕێگەی کۆمپیوتەرەوە بە ڕوونی 8K و یارییەکان ئەنجام بدەن، بەڵێ! ئێستا کۆگای Steam لەسەر کۆمپیوتەر پشتگیری لە ڕوونی 8K دەکات بۆ کار پێ کردنی یارییەکان

 

 

بەڵام وەک دەزانیت لانی کەم پێویستت بە گرافیک کاردی RTX 3090 دەبێت بۆ کار کردنی یارییەکان بە ڕوونی 8K و تەلەڤزیۆنی ڕوونی 8K نرخیان دەگاتە 30,000 دۆلار!، ئێستا ئەگەر کۆمپیوتەرێک و تەلەڤزیۆنێکت هەیە توانای هەیە کار بە یارییەکان بکات بەم شێوەیە دەتوانیت توانای ڕوونی 8K بکەیتەوە لە نێو ئاپی Steamـدا، سەرەتا ئاپی Steam بکەوە > بڕۆ بەشی ڕێکخستنەکان(Setting) > بڕۆ بەشی Remote Play > بڕۆ بەشی Advanced Client Options > پاشان لە بەشی Display Resolution ڕوونی بکە بە 8K



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3cdZTgC
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە