پشتگیری تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو و زیاتر بۆ ئەپی Skype زیاد کرا

 

 

بە فەرمی مایکرۆسۆفت وەشانی 8.0.76.48 پێشبینینی بۆ ئەپی Skype ڕەوانە کرد لەسەر ویندۆز، ئەم نوێ کردنەوەیە چەندین تایبەتمەندی نوێ لە خۆ دەگرێت کە گرینگترینیان بریتییە لە تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو(Active Noise Cancellation)، ئەمە وا دەکات چیدیکە ژاوە ژاوی ژینگەی دەرەوە کاریگەری لەسەر ڤیدیۆ کۆنفرانسەکان و پەیوەندییەکان نەبێت، هەروەها چەند نوێ کردنەوەیەکی دیکە بۆ ئەپەکە زیاد کراون لەگەڵ ئەم نوێ کردنەوەیە

 

بە پێی وتەی مایکرۆسۆفت، ئەم تایبەتمەندییانە لە ژێر پەرەپێداندان و بەمزووانە بەردەست دەبن:

 

• پشتگیری Skype بۆ وێبگەڕی Safari.

 

• پشتگیری Skype بۆ وێبگەڕی بنەچەکراو لەسەر Chromium (گووگڵ کرۆم و Microsoft Edge).

 

• پشتگیری کردن لە پاشبنەمای تەڵخ کراو لەسەر وێب.

 

• گەڕان بە دوای پەیوەندییەکان لە ڕێگەی ژمارە تەلەفۆنەوە.

 

• توانای قفڵ کردنی کۆبوونەوەکان.

 

مایکرۆسۆفت دەڵێت نوێترین تایبەتمەندییەکان بۆ ویندۆز و مۆبایل بەردەست دەبن، سەرەڕای ئەوە، دەتوانیت ئێستا لە کۆگای مایکرۆسۆفت وەشانی UWP دابەزێنیت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3ePn1Uj
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە