یوتیوب لە کۆتاییدا وەشانی تاقیکاری تایبەتمەندی Shorts بۆ ڕکابەری تیک تۆک لە ئەمریکا بەردەست کرد

 

 

یوتیوب دەستی کردووە بە ڕەوانە کردنی تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ئەپەکەی بە ناوی Shorts، پلاتفۆرمێکە بۆ کورتە ڤیدیۆکان، هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ ڕکابەری کردنی تیک تۆک و بەکارهێنەران لە ئەمریکا وەشانی تاقیکاری تایبەتمەندییەکەیان پێ گەشتووە و پێشبینی دەکرێت بەمزووانە وەشانی تاقیکاری تایبەتمەندییەکە لەسەر ئاستی جیهان بەردەست بخرێت

 

 

لە ڕاستیدا، تایبەتمەندییەکە لە دۆخی تاقیکاریدایە، واتە هەموو بەکارهێنەرێکی ئەمریکا پێدەچێت تایبەتمەندییەکەی بۆ بەردەست نەبێت، بەڵام ئەوە ڕاستییە و ئاشکرا بووە کە یوتیوب لە پێش 12 مانگەوە کار لەسەر ئەم تایبەتمەندییە دەکات، هەروەها وەشانی جێگیری تایبەتمەندییەکە پێدەچێت هەندێک دوا بکەوێت بۆ بڵاو کردنەوە

 

 

تایبەتمەندییەکە لە وەشانی تاقیکاریدا و لە ئێستادا 3.5 ملیار بینەری هەبووە، بۆیە ئەم ژمارەیە هیچ سەیر نییە چوونکە دەزانین کورتە ڤیدیۆیەکان زیاتر و زیاتر هەواداریان بۆ زیاد دەبێت، تەنها وەک بەراوردێک، تیک تۆک لە مانگی یەکەمی بڵاو بوونەوەیدا 1 ملیار بەکارهێنەری چالاکی هەبوو، پێدەچێت Youtube Shorts هەمان ڕێژەی بەکارھێنەری چالاک لە ماوەیەکی کەمتر تۆمار بکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3b5ipHj
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە