سوپاس بۆ هەوادارێک، کۆمپانیای Rockstar کار لەسەر چاککردنی کاتی بارکردنی یاری GTA Online دەکات لەسەر کۆمپیوتەر

 

 

بەمزووانە Rockstar Games کار لەسەر چاککردنی کاتی بارکردن لە یاری GTA Online لەسەر کۆمپیوتەر دەکات، ئەم چاککردنە لە دوای نزیکەی 6 ساڵ دێت لە بڵاو کردنەوەی یارییەکە بۆ سەر Windows، لەوانەیە چیدیکە یاریزانانی کۆمپیوتەر چاوەڕوانییەکی زۆر نەکەن لە بار کردنی یارییەکە لەسەر کۆمپیوتەرەکەیان

 

وەک ماڵپەڕی PC Gamer چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە، کەسێک لە ژێر ناونیشانی t0st لەسەر GitHub بەڵگەی چارەسەر کردنی کێشەی بارکردنی یارییەکەی هاوبەشی پێ کردووە، بانگەشەی ئەوە دەکەن ئەم چاککردنە دەبێتە هۆی ئەوەی 70% بارکردنی یارییەکە باشتر بکات بە ناونیشانی کێشە لەگەڵ CPU bottleneck، هەروەها هۆشدارییان لەوە دا ئەم باش کردنە بۆ ‘بەکارهێنانی ئاسایی نییە’ بەڵام گەشەپێدەرێکی ڕۆکستار مەزەندەی کردووە دەتوانێت لە ماوەی کەمتر لە ڕۆژێکدا شتێکی هاوشێوە ئەنجام بدات، هەروەها بە پێی وتەی ڕۆکستار بێت چارەسەری فەرمی بۆ ئەم کێشەیە لە ڕێگایە

 

کۆمپانیاکە بە ماڵپەڕی PC Gamer ڕاگەیاندووە ”کە لە دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد گەشتوونەتە ئەو ئەنجامەی لە ڕاستیدا ئەو کارەی t0st کردی توانی ڕوویەکی کۆدی یارییەکە ئاشکرا بکات کە پەیوەستە بە بارکردنی یارییەکە لەسەر کۆمپیوتەر و دەکرێت باشتر بکرێت“، ”لە ئەنجامی ئەو پشکنینانەدا چەند گۆڕانکارییەکمان کردووە کە لە نوێکردنەوەی داهاتوو بەردەست دەخرێت“، بەڵام ڕۆکستار ئاماژەی بەوە نەکردووە کەی ئەم نوێ کردنەوەیە بڵاو دەکەنەوە، بەڵام وا دیارە لە دوای ئەو چەند ساڵە لە کۆتایی تونێلەکە ڕووناکییەک هەیە بۆ بەکارهێنەرانی یارییەکە لەسەر کۆمپیوتەر دەربارەی ئەم کێشەیە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3toykqO
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە