بە فەرمی لە کۆتاییدا کۆمپانیای Intel پەردەی لەسەر پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی تایبەت بە دێسکتۆپ لە زنجیرەی Rocket Lake-S لادا، بەردەوام دەبێت لەسەر بەکارهێنانی قەبارەی 14 نانۆمەتر، زۆر نائومێدانەیە کاتێک دەبێتە هۆی سنووردار کردنی ناووکەکان، بەهێزترین پرۆسێسەری نەوەی یازدەهەمی Core i9 تەنها 8 ناووک لە خۆ دەگرێت لە کاتێکدا نەوەی دەیەم کە پرۆسێسەری Core i9-10900Kـە 10 ناووک لە خۆ دەگرێت
سەرەڕای بەکارهێنەرانی هەمان node بۆ نزیکەی نیو دەیە، هێشتا ئێنتێڵ دەڵێت پرۆسێسەرە نوێیەکانی توانایان هەیە پرۆسێسەرەکانی Ryzen 5000ـی کۆمپانیای AMD لە ڕووی تواناوە ببەزێنێت، وە بێگوومان هەندێک شتی نوێش هەیە کە پرۆسێسەرە نوێیەکان پشتگیری لێ دەکەن، بۆ نموونە PCIe 4 و USB 3.2 2×2 (20G و بەرز کردنەوەی توانای IPC بە ڕێژەی 19% و زیاتریش
پرۆسێسەرە نوێیەکان بە گرافیکی Intel UHD بەردەست دەخرێن کە بنەچەکراوە لەسەر Iris Xe graphics کاتێک ساڵی پار بینیمان لەگەڵ ڕاگەیاندنی چیپی قەبارە 10 نانۆمەتری زنجیرەی 11th-gen Tiger Lake بۆ لاپتۆپەکان، بۆ گرافیکە نوێیەکان ئێنتێڵ بانگەشەی ئەوە دەکات کە توانای هەیە 50% توانای باشتر پێشکەش بکەن، هەروەها پرۆسێسەرە نوێیەکان بە memory controllerـەوە بەردەست دەخرێن کە گونجاوە بو جێگیر کردنی ڕام لە جۆری DDR4 بە خێرایی 3200MHz
پرۆسێسەرە نوێیەکان بەردوەوام دەبن لە پێشکەش کردنی خێراییەکی بەرز، بۆ نموونە پرۆسێسەری Core i9-11900K تاوەکو خێرایی 5.3 گێگاهێرتز بەرز دەکرێتەوە، بە نزیکی، هەموو ئەو پێشکەوتنانەی لەسەرەوە باس کرا بۆ زنجیرە پرۆسێسەرەکانی Core i9, Core i7, Core i5 بەردەست دەخرێت، هەروەها زنجیرە پرۆسێسەرەکانی Core i3, Pentium, Celeron هەمان شێوازی تەلارسازی Comet Lake (Skylake تێدا بەکار دەهێنرێت
پرۆسێسەرە نوێیەکان پشتگیری لە توڵی نوێی ئۆڤەرکڵۆک(بەرز کردنەوەی توانا) دەکەن، وەک real-time memory کە ڕێگە دەدات بە دەستکاری کردنی ڕام لە جۆری DDR4 بە بێ ڕیستارت کردنەوەی سیستەمەکەت، ئەم بەرز کردنەوەی خێراییە پشتگیری بۆ چیپەکانی H570 و B560 بۆ یەکەمین جار بۆ زیاد کراوە، هەروەها پشتگیری لە Resizable BAR دەکات کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات هەموو قەبارەی میمۆری GPU چالاک بکەن بۆ ئەوەی بە یەک جار لە لایەن CPUـەوە دەستگەشتنیان بۆ بکرێت، هەروەها پشتگیری لە فۆرماتەکانی 10-bit AV1 و (HEVC) دەکات و پشتگیری لە دەرچەی HDMI 2.0 و HRB3 و Thunderbolt 4 دەکات و پشتگیری لە تەکنەلۆژیای Intel Wi-Fi 6E دەکات
نرخیان لە 182 دۆلارەوە دەست پێ دەکات بۆ پرۆسێسەری Core i5-11400T، هەروەها نرخی کۆتایی دەگاتە 539 دۆلار بۆ پرۆسێسەری i9-11900K، پرۆسێسەرەکانی Intel Core i3 و Pentium لە ژێر ناوی نەوەی دەیەمدا بەردەوام دەبن بە گۆڕانکارییەکی کەم، نرخیان لە 84 دۆلارەوە بۆ پرۆسێسەری Pentium Gold G6405T دەست پێ دەکات و بەرزترینیان نرخی 154 دۆلارە بۆ پرۆسێسەری Core i3-10325، هەروەها پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ بۆ کۆمپیوتەر سەر مێز یاخوود دێسکتۆپ ئەمڕۆ بەردەست دەبن
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/38Pm6iS
via IFTTT