بە فەرمی مۆبایلی Realme GT Neo بە چیپسێتی Mediatek Dimensity 1200 و ڕوونمای 120 هێرتز و نرخی دەستپێکی 274 دۆلار لە چین نمایش کرا

 

 

کۆمپانیای ڕیەلمی دوای بڵاو کردنەوەی مۆبایلی ڕیەلمی GT لە چین، ئێستا وەشانێکی هەرزانتر و بێگوومان تایبەتمەندی کەمتری لە ژێر ناوی ڕیەلمی GT Neo لە چین نمایش کرد

 

مۆبایلەکە هەمان دیزاینی جۆری ڕیەلمی GT لە خۆ دەگرێت بەڵام لە دواوەیدا کەمێک جیاوازی دەبینرێت، دواوەی بە پلاستیکی وەرزشی ڕووپۆش کراوە کە جۆری GT بە چەرم ڕووپۆش کرابوو

 

کێشی بریتییە لە 179 گرام و بە هەر سێ ڕەنگی Final Fantasy, Geek Silver, Hacker Black بەردەست دەخرێت

 

چیپسێتی Mediatek Dimensity 1200 لەسەر جێگیر کراوە و یەکەمین مۆبایلی جیهانە ئەو چیپسێتەی لەسەر جێگیر بکرێت و بە بیرگەی تاوەکو 256 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1 و 12 گێگابایت ڕام بەردەست دەخرێت

 

لەگەڵ ئەوەشدا، کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە کرد سیستەمێکی ساردکەرەوە لە خۆ دەگرێت کە توانای هەیە پلەی گەرمی ناوکەکانی چیپسێتەکە لە کاتی بەکارهێنانی بۆ کاری قورس تاوەکو 15 پلەی سیلیزی کەم بکاتەوە

 

لە لایەکی دیکەوە، ڕوونمایەکی قەبارە 6.43 ئینجی لە جۆری Super Amoled درووست کراوی کۆمپانیای سامسۆنگی لەسەر جێگیر کراوە و ڕوونی +FHDـە و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی بریتییە لە 360 هێرتز، هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا لە خۆ دەگرێت

 

 

 

بۆ کامێرا، سێ کامێرا لە بەشی دواوەیدا لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە دووەمیان ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە و سێیەمیان کە بۆ ماکرۆیە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵە، هەروەها کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت

 

لە لایەکی دیکەوە، پشتگیری لە دووانە سیم کاردی تۆڕی نەوەی پێنجەم و WiFi 6 و Bluetooth 5.1 دەکات و دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و بڵندگۆکەی لە جۆری Stereoـیە و دەرچەی بیرگەی دەرەکی microSD لە خۆ دەگرێت

 

ڕووکاری بەکارهێنەری Realme UI 2.0 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 کار پێ دەکات و پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات

 

یەکەمین فرۆشی لە ڕۆژی 8 مانگی داهاتوو بە نرخی 274 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی 305 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 366 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت لە چین بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3sFksbJ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە