بە فەرمی مۆبایلی Realme C25 بە پاترییەکی قەبارە 6000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییەوە نمایش کرا

 

 

ڕیەلمی indonesia بە فەرمی نوێترین نەوەی لە زنجیرەی C هەرزان بەهای لە ژێر ناوی Realme 25 ڕاگەیاند، بە چیپسێتی MediaTek Helio G85 و سێ کامێرا و پاترییەکی گەورە و زیاتریش

 

خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجییە لە جۆری LCD بە ڕوونی +HD و نۆچێکی شێوە دڵۆپەی لەسەر جێگیر کراوە کە کامێرای سێڵفی لە خۆ گرتووە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ، هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر لە دواوەیدا جێگیر کراوە

 

 

کامێرای سەرەکی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە و کامێرای دووەم ڕوونی 2 مێگاپێکسڵە بۆ ماکرۆ و 2 مێگاپێکسڵ بۆ وێنەی ڕەش و سپی

 

پاترییەکی قەبارە 6,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 18 وات دەکات و ڕیەلمی indonesia ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەم بارگاوی کەرەوە پارێزراوە بە بڕوانامەی TUV Rheinland، ڕووکاری بەکارهێنەری Realme UI 2.0 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە

 

 

 

دوو ڕەنگی لێ بەردەست دەخرێت، شین و خۆڵەمێشی، هەروەها بە بیرگەی 64 گێگابایت و 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بەردەست دەخرێت، هەروەها پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی (microSD) دەکات

 

نرخی لە IDR 2,300,000 کە بە نزیکی دەکاتە 160 دۆلاری ئەمریکی دەست پێ دەکات و یەکەمین فرۆشی لە ڕۆژی 27 ئەم مانگە لەو وڵاتە دەست پێ دەکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3f7EHuO
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە