بڕوانامەی نوێی Qualcomm Snapdragon Sound بەڵێنی شەپۆلێکی گەورە دەدات بۆ بیستۆکە بێتەلە hi-fiـەکان

 

 

بە فەرمی ئەمڕۆ کۆمپانیای کواڵکۆم Qualcomm Snapdragon Sound ڕاگەیاند، کۆمپانیاکە دەڵێت ”زنجیرە داهێنانێکی نەرمەواڵە و دەنگییە“ کە پێکەوە کار دەکەن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی باش جۆرایەتی دەنگ باش بکەن کاتێک گوێ لە موزیکێک دەگرن لە ڕێگەی هێدفۆن یاخوود هێدسێتە بێتەلەکان، هەروەها بە پێی وتەی Games Chapman بێت کە سەرۆکی بەشی دەنگ و دەستبەند و زیاتری کواڵکۆمە دەڵێت ”باشترین جۆرایەتی، جۆرایەتی دەنگی وایەر، بە شێوەی بێتەل بگەیەنێت“

 

 

سناپدراگۆن Sound سوود لە نوێترین پرۆسێسەرەکانی کۆمپانیاکە و چیپەکانی Bluetooth وەردەگرێت، هەروەها سوود لە کۆدێکسەکان وەک aptX Adaptive بۆ بەدەست هێنانی پەخشی میوزیکی hi-fi تاوەکو 24-bit 96kHz وەر دەگرێت

 

 

چەمکی دەنگی بێتەلی جۆرایەتی بەرز بۆ ئەندرۆید نوێ نییە، پێشووتر کۆمپانیای سۆنی بە شێوەیەکی باش کاری لەسەر ئەم باسە کردووە بە تەکنەلۆژیای LDAC کە دەتوانێت سێ هێندەی ئەو داتایە بگوازێتەوە کە کۆدێکی SBCـی Bluetoothـی ئاسایی دەتوانێت بیگوازێتەوە

 

 

پێکهاتەکانی کواڵکۆم لە نێو زۆر لە هێدفۆن و بیستۆکە بێتەلەکاندا بوونی هەیە، بۆ نموونە Bose, Jabra, 1More, Sennheiser, Audio-Technica, Anker و زیاتریش، وە باجی Snapdragon Sound لەسەر بەرهەمە دەنگییەکان و ئەو مۆبایلانە بوونی دەبێت کە پشتیگری لە دەنگی HD دەکەن، هەروەها ئامێرەکانی بەردەست نوێ دەکرێنەوە بۆ پشتگیری کردنی، یەکەمین بەرهەم بە بڕوانامەی Snapdragon Soundـەوە لە چەند مانگی داهاتوو بڵاو دەکرێتەوە، هەروەها کۆمپانیای شاومی و Audio-Technica ڕایانگەیاندووە یەکەمین هاوبەشەکانی سناپدراگۆن Sound دەبن

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3sHoos2
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە