بە فەرمی هواوەی خزمەتگوزاری ئیمەیڵی تایبەت بە خۆی بە ناوی Petal Mail ڕاگەیاند

 

 

هەرچەندە کۆمپانیای هواوەی لەگەڵ سزاکانی ئەمریکا دەجەنگێت لەسەر مۆبایلە زیرەکەکانی، بەڵام کۆمپانیاکە هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ ئەوەی ئەزموونی تەواوی نەرمەواڵەی پێشکەش بکات، نەک تەنها کۆمپانیاکە دەیەوێت سیستەمی وەگەڕخەری Harmony بکاتە جێگرەوەی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، بەڵکو چەندین خزمەتگوزاری جیا جیای بەردەست خستووە وەک HMS and HMS Core, AppGallery, Petal Search, Petal Maps و زیاتریش، هەرچەندە ئەمانە تاوەکو ئێستا بە شێوەیەکی زۆر باش لە دەرەوەی چین بەردەست نین، بەڵام هواوەی ئەمڕۆ خزمەتگوزاری ئیمەیڵی خۆی لە ژێر ناوی Petal Mail بۆ جێگرەوەی Gmail لە داهاتوودا ڕاگەیاند

 

بە پێی وتەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی Giz China بێت، هواوەی پێشووتر دەستی کردووە بە تاقی کردنەوەی جێگرەوەی Gmail لە چین و ئێستا دەتوانیت هەژمارێک درووست بکەیت بە پاشگری petalmail.com@ و لە ئێستادا لە قۆناغی تاقیکردنەوەی سەرەتاییدایە، هەروەها بە پێی ڕاپۆرتێکی جیای ماڵپەڕی IT Home لە کاتی درووست کردنی هەژمار و تەواو کردنی، ئەم پەڕەیەت بەم شێوەیە بۆ دەکرێتەوە بۆ ناردن و وەرگرتنی ئیمەیلەکان

 

 

پێدەچێت خزمەتگوزاری Huawei Petal Mail لە ئێستادا تایبەتمەندییەکی زۆر کەم لە خۆ بگرێت، لەگەڵ چەند بژاردەیەک لە لاتەنیشتدا کە ئەمانە لە خۆ دەگرێت Starred, Draft, Sent, Trash, Spam و ڕووکارەکە دابەش کراوە بۆ دوو ستوون، ستوونی یەکەم هەموو هەموو ئیمەیڵەکانی بەکارهێنەر دەردەخات و ستوونی دووەم بۆ نیشان دانی ئیمەیڵە دیاری کراوەکانە لە فۆرمێکی بەرفراواندا



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/38axmpL
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە