چۆن بتوانین واژوو درووست بکەین بۆ فایلی PDF لەسەر ماک

 

 

تەنانەت پێش ئەوەی پەتای کۆرۆنا زۆربەی فەرمانگە و ئۆفیسەکان دەخات لە سەرتاسەری جیهان، کاغەزی فەرمی زیاتر و زیاتر دەگۆڕدران بۆ بەڵگەنامەی PDF(فۆرماتێکی بەڵگەنامەیی هەڵگیراوە، ستانداردێکە کە لە ساڵی 1990ـەکانەوە لە لایەن Adobeـەوە درووست کراوە و ڕێگە دەدات بەڵگەنامەکانت هاوشێوەی کۆپی ڕەسەن، کۆپی بکەیت)

 

کاری کاغەزی لە ئێستادا قورسە و کەم بەکار دێت جگە لە بواری یاسا، تەنانەت بۆ جۆری دیجیتاڵیش دەبێت واژووی تایبەتت بە خۆت هەبێت، دەتوانیت ئەمە بە درێژی ئەنجام بدەیت، سەرەتا بەڵگەنامەکە چاپ بکە، واژوویان بکە، پاشان سکانی بکەوە لە نێو کۆمپیوتەرەکەت، ئایا ئەمە ئاسانتر نابێت ئەگەر واژوویەکی دیجیتاڵیت هەبێت و ڕاستەوخۆ و لە هەر شوێنێکی فایلی PDFـەکەت بتەوێت دایبەنێیت؟

 

ئەگەر تۆ ماک بەکار بێنیت، ئەوە ئەم کردارە زۆر ئاسان دەبێت، تەنها ئەپی چەسپاوی دۆخ Preview بەکار بهێنە بۆ درووست کردن و بەکار هێنانی واژووە دیجیتاڵییەکەت لە نێو فایلە PDFـەکەت(ئەگەر تۆ Windows بەکار بهێنیت بەداخەوە ئەم کردارە کەمێک ئاڵۆز دەبێت چوونکە ئەپێکی ڕەسەن نییە بۆ ئەنجام دانی ئەم کارە)، دوای ئەوەی کە PDFـەکەت بە Preview دەکەیتەوە، دەبێتە بابەتێکی سادە بۆ درووست کردنی واژووەکەت لەسەر فایلە PDFـەت

 

بۆ درووست کردنی واژووەکەت، پێویستە سەرەتا فایلە PDFـەکەت ئامادە بێت:

 

• بەڵگەنامە PDFـەکەت بە ئەپی ڕەسەنی شێوە Preview لە ماکەکەتدا بکەوە

 

• توڵی Markup بکەوە، یاخوود کرتە لەسەر “pen in a circle” بکە لە سەرەوەی پەڕەی Previewـەکە، یاخوود View > Show Markup Toolbar بکە

 

• کرتە لەسەر ئایکۆنی واژوو بکە(ئەوەیە کە شێوەی لە واژوویەک لەسەر هێڵێک دەچێت)

 

 

 

ئێستا دەتوانیت واژووی خۆت درووست بکەیت، بە سێ دووگمە بەردەستە لە بەشی سەرەوەی پەڕەکە، سێ شێواز بەردەستە:

 

• تراکپاد هەڵبژێرە، کرتە لە دوگمەی “Click Here to Begin” بکە کە لە بەشی ناوەڕاستی ڕوونماکەیە، ناوت تۆمار بکە لە تراکپادەکە، پاشان کرتە لە “Done” بکە

 

• ناوت لەسەر پارچە کاغەزەکە بنووسە، کامێرا دەستنیشان بکە، وە پەڕەکە بگرە تاوەکو لای کامێراکە تاوەکو واژووەکە لەسەر ڕوونماکە دەردەکەوێت

 

 

• ئایفۆن هەڵبژێرە، ئەگەر ئایفۆنێکت هەبێت پەیوەست بێت بە ماکەکەتەوە، ڕاستەوخۆ بوارێک پەیدا دەکات کە بتوانیت واژووی لەسەر درووست بکەیت، واژووەکەت لەسەر ماکەکە دەردەکەوێت

 

 

 

ئەگەر کێشەت لەگەڵ هەر شێوازێک هەبوو، تەنها کرتە لە دوگمەی “Clear” بکە لە بەشی خوارەوەی لای چەپی ڕوونماکە، پاشان واژووە نەخوازراوەکەت دەسڕێتەوە و کرتە لەسەر “Done” بکە، ئێستا هەر کاتێک ویستت واژووەکەت بۆ بەڵگەنامەکەت زیاد بکەیت لە وەشانی Previewـەکەت، تەنها کلیک لە ئایکۆنی واژوو بکە و واژووەکەت هەڵبژێرە

 

ئەگەر واژووی دووەمت دەوێت، تەنها بە هەمان شێوەی یەکەم جار واژووەکەت درووست بکە، کاتێک کرتە لەسەر ئایکۆنی واژوو دەکەیت هەردوو واژووەکە دەبینیت، ئەگەر دەتەوێت دانەیەکیان بسڕیتەوە، کرتە لەسەر واژووەکە بکە تاوەکو نیشانەیەکی ‘X’ دەردەکەوێت و پاشان بیسڕەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3vnnlQa
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە