چۆن بتوانین واژوو درووست بکەین بۆ فایلە PDFـەکانمان لەسەر کۆمپیوتەر

 

 

تەنانەت پێش ئەوەی پەتای کۆرۆنا زۆربەی فەرمانگە و ئۆفیسەکان دەخات لە سەرتاسەری جیهان، کاغەزی فەرمی زیاتر و زیاتر دەگۆڕدران بۆ بەڵگەنامەی PDF(فۆرماتێکی بەڵگەنامەیی هەڵگیراوە، ستانداردێکە کە لە ساڵی 1990ـەکانەوە لە لایەن Adobeـەوە درووست کراوە و ڕێگە دەدات بەڵگەنامەکانت هاوشێوەی کۆپی ڕەسەن، کۆپی بکەیت)

 

کاری کاغەزی لە ئێستادا قورسە و کەم بەکار دێت جگە لە بواری یاسا، تەنانەت بۆ جۆری دیجیتاڵیش دەبێت واژووی تایبەتت بە خۆت هەبێت، دەتوانیت ئەمە بە درێژی ئەنجام بدەیت، سەرەتا بەڵگەنامەکە چاپ بکە، واژوویان بکە، پاشان سکانی بکەوە لە نێو کۆمپیوتەرەکەت، ئایا ئەمە ئاسانتر نابێت ئەگەر واژوویەکی دیجیتاڵیت هەبێت و ڕاستەوخۆ و لە هەر شوێنێکی فایلی PDFـەکەت بتەوێت دایبەنێیت؟

 

بەداخەوە، لە Windows ئەپێکی ڕەسەن نییە بۆ ئەو بابەتە بە پێچەوانەی Macـەکان، ئەپەکانی لایەنی سێیەم دەتوانرێت بە کار بهێنرێت کە هەمان توانات پێ دەدەن، لەم دۆخەدا باشترین Adobe Acrobat Reader DCـە، کە خوێنەرەوەیەکی خۆڕایی Adobeـە بۆ سەر Windows، ئێستا و لێرەوە فێر ببە چۆن ڕێکی بخەیت و پاشان بەکاری بهێنیت بۆ واژوو کردنی بەڵگەنامەکان لە نێو PDFـدا

 

• ئەپی Adobe Acrobat Reader DC دابگرە، ئەدۆب مەیلی بێزارکەری هەیە بۆ داگرتنی ئەپە کەم بەکار هاتووەکان، بۆیە دڵنیا بەوە لەوەی پشکنین بۆ هەموو ئەو ئەپە زیادکراوانە دەکەیت کە لەسەر لاپەڕەکە بوونی هەیە، لە کاتی ئێستادا دوو ئەپی زیادە هەن کە McAfee apps و Acrobat Chrome extension و دەتوانیت بیانهێڵیتەوە ئەگەر پێتوایە بەسوود بن

 

• لە دوای ئەوەی تۆ کرتەت لە “Download Adobe Reader” و ئەپەکە دابەزی، دەتوانیت دەست بکەیت بە دامەزراندنی ئەپەکە بە کلیک کردن لە فایلە .EXEـە دابەزێندراوەکەمان

 

 

• لە کۆتایی دامەزراندنی ئەپەکەدا پرسیارت لێ دەکات ئەگەر بتەوێت ئەپەکە بکەیت بە ئەپی سەرەکی PDFـی خۆت و ئەوەیان ئارەزوو مەندانەیە

 

• هەر کە دامەزرا، ئەپەکە دەکاتەوە و بگەڕێ بۆ “Fill & Sign” لە پەڕەی سەرەکی، کرتە لەسەر ئەوە بکە و پاشان کرتە لەسەر “Select a File” بکە و ئەو فایلە PDFـە هەڵبژێرە کە کاری لەسەر دەکەیت

 

 

• لە جیاتی ئەوە دەتوانیت فایلەکە سەرەتا بکەیتەوە بە چوون بۆ “File” > “Open” و پاشان کرتە کردن لە “Fill & Sign” لە ستوونی دەستە ڕاستی ئەپەکەدا

 

• ڕووکارێکی نوێ دەکرێتەوە و پرسیار دەکات لەوەی “What do you want to do?” و تۆ کرتە لە “Fill and sign” بکە لە ژێر وێنەی چەپ

 

 

• بەڵگەنامەکەت دەکرێتەوە، لەسەرەوە کرتە لە ئایکۆنی “Sign” بکە

 

• دواتر کرتە لەسەر “Add Signature” بکە(ئەگەر پێشووتر واژوویەکی دیاری کراوت هەبووە کرتە لەسەر “Add Initials” بکە بۆ درووست کردنی واژووی دووەم، ئەگەر دەتەوێت

 

 

• لاپەڕەیەکی شێوە pop-up دەکرێتەوە و سێ بژاردەت پێ دەدات بۆ درووست کردنی واژووەکە، یەکەمیان ئەوەیە ناوەکەت بنووسە(ئەدۆب خۆی چەند دەستنووسێک و فۆنتێکی تایبەتت پێ دەدات لەم دۆخەدا)، یان ڕێگای دووەم ئەوەیە لە touchpadـەوە یاخوود ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ڕوونمای کۆمپیوتەرەکەتەوە واژووەکە بکێشیت، یاخوود وێنەی واژووەکەت بار بکەیت بۆ نێو ئەپەکە ئەگەر هەبێت

 

• هەر چۆنێک کە دەتەوێت دەتوانیت واژووەکە درووست بکەیت و لە داهاتوودا دەتوانیت بەکاری بهێنیت، دڵنیای بکەرەوە لە بۆکسی “Save signature” و پاشان کرتە لەسەر “Apply“ بکە

 

 

• کاتێک کرتەت لە “Apply“ کرد، ڕاستەوخۆ بەڵگەنامەکەت دەگەڕێتەوە، واژووە نوێیەکەت دابنێ لەو شوێنەی کە دەتەوێت و پاشان کلیکی لای چەپ بکە، ئەگەر دەتەوێت دەتوانیت دەستکاری شوێن و قەبارەی واژووەکەش بکەیت

 

 

ئێستا کردارەکە تەواو بوو، ئەگەر دەتەوێت واژووەکەت زیاد بکەیت بۆ فایلە PDFـەکەت، تەنها بەڵگەنامەکەت لە Adobe Acrobat Reader بکە و کرتە لە ئایکۆنی “Sign” بکە، پاشان دەتوانیت واژووە زەخیرە کراوەکەت دابنێیت لە هەر شوێنێک کە دەتەوێت

 

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3coppPe
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە