دوێنێ کۆمپانیای ئۆپۆ بە فەرمی ڕایگەیاند زنجیرە مۆبایلی Oppo Find X3 لە ڕۆژی 11 مانگ نمایش دەکرێت، ئێستا و پێش 9 ڕۆژ لە نمایش کردنی فەرمی ماڵپەڕی Winfuture توانی تەواوی تایبەتمەندییەکان و دیزاینی زنجیرە مۆبایلەکە ئاشکرا بکات، پێشووتریش نرخی زنجیرەکە دزەی پێ کراوە
تەواوی تایبەتمەندییەکانی زنجیرەکە:
ئۆپۆ Find X3 Pro:
ڕوونما: 6.7 ئینج لە جۆری Amoled بە ڕوونی 3216 * 1440 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و وردی پێکسڵی 526ppi و پارێزەری ڕوونمای Gorilla Glass 5 و پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی +HDR10.
چیپسێت: سناپدراگۆن 888.
سیستەمی وەگەڕخەر: ڕووکاری ColorOS 11.2 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11.
بیرگە: 256 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1.
ڕام: 12 گێگابایت لە جۆری LPDDR5.
کامێرای دواوە: 50 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی + 50 مێگاپێکسڵ کامێرای گۆشە فراوان + 13 مێگاپێکسڵ بۆ تێلەفۆتۆ + 5 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ.
کامێرای سێڵفی: 32 مێگاپێکسڵ.
هەستەوەر: پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونمادا، هەستەوەری جیۆموگناتیسی، زیاتر….
سیم کارد: دووانە سیم + پشتگیری کردن لە eSim.
تایبەتمەندی زیاتر: بڕوانامەی IP 68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز + ناسەرەوەی ڕووخسار.
پاتری: 4500 مللی ئەمپێر.کاتژمێر.
بارگاوی کەرەوە: 65 وات لە ڕێگەی وایەرەوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەلیش دەکات.
ڕەنگ: شین و سیلڤەر.
کێش: 193 گرام.
_____________________
ئۆپۆ Find X3 Neo:
ڕوونما: 6.5 ئینج لە جۆری Amoled بە ڕوونی 2400 * 1080 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و وردی پێکسڵی 409ppi و پارێزەری ڕوونمای Gorilla Glass 3 و پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی +HDR10.
چیپسێت: سناپدراگۆن 865.
سیستەمی وەگەڕخەر: نەزاندراو.
بیرگە: 256 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1.
ڕام: 12 گێگابایت لە جۆری LPDDR5.
کامێرای دواوە: 50 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی + 16 مێگاپێکسڵ کامێرای گۆشە فراوان + 13 مێگاپێکسڵ بۆ تێلەفۆتۆ + 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ.
کامێرای سێڵفی: 32 مێگاپێکسڵ.
هەستەوەر: پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونمادا، هەستەوەری جیۆموگناتیسی، زیاتر….
سیم کارد: دووانە سیم + پشتگیری کردن لە eSim.
تایبەتمەندی زیاتر: بڕوانامەی IP x4 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز + ناسەرەوەی ڕووخسار.
پاتری: 4500 مللی ئەمپێر.کاتژمێر.
بارگاوی کەرەوە: 65 وات لە ڕێگەی وایەرەوە.
ڕەنگ: ڕەش و سیلڤەر.
کێش: 184 گرام.
_____________________
ئۆپۆ Find X3 Lite:
ڕوونما: 6.44 ئینج لە جۆری Amoled بە ڕوونی 2400 * 1080 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و وردی پێکسڵی 409ppi و پارێزەری ڕوونمای Gorilla Glass 3 و پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی +HDR10.
چیپسێت: سناپدراگۆن 765.
سیستەمی وەگەڕخەر: نەزاندراو.
بیرگە: 128 گێگابایت لە جۆری UFS 2.1.
ڕام: 8 گێگابایت لە جۆری LPDDR4X.
کامێرای دواوە: 64 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی + 8 مێگاپێکسڵ کامێرای گۆشە فراوان + 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی + 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ.
کامێرای سێڵفی: 32 مێگاپێکسڵ.
هەستەوەر: پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونمادا، هەستەوەری جیۆموگناتیسی، زیاتر….
سیم کارد: دووانە سیم + پشتگیری کردن لە eSim.
تایبەتمەندی زیاتر: بڕوانامەی IP 52 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز + ناسەرەوەی ڕووخسار.
پاتری: 4300 مللی ئەمپێر.کاتژمێر.
بارگاوی کەرەوە: 65 وات لە ڕێگەی وایەرەوە.
ڕەنگ: ڕەش و سیلڤەر.
کێش: 180 گرام.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3b5r6Bu
via IFTTT