بە فەرمی وادەی نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی Oppo Find X3 ڕاگەیاندرا

 

 

ماوەیەکی زۆرە هەواڵەکان لەسەر زنجیرە مۆبایلی Oppo Find X3 زیاتر و زیاتر بڵاو دەبنەوە، تەنانەت دوو ڕۆژ پێش ئێستا وادەی نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلەکە لە پۆستەرێکدا دزەی پێ کرا، پێشبینی دەکرێت زنجیرەکە سێ مۆبایل لە خۆ بگرێت کە Oppo Find X3 Pro و Oppo Find X3 Neo و Oppo Find X3 Lite بن

 

هەرچۆنێک بێت، چاوی گەورە لەسەر بەهێزترینی زنجیرەکەیە کە جۆری پرۆیە، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە بە فەرمی وادەی نمایش کردنی زنجیرەکەی ڕاگەیاند و لە ڕۆژی 11 مانگ و لە کاتژمێر 2 و 30 خوولەکی پاش نیوەڕۆ بە کاتی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە بۆنەیەکدا مۆبایلە نوێیەکان نمایش دەکرێن لە لایەن ئۆپۆوە

 

هەروەها بە پێی وتەی ماڵپەڕی Android Authority بێت ئۆپۆ پشت ڕاستی کردۆتەوە جۆری پرۆ هەڵگری چیپسێتی ئاست بەرزی سناپدراگۆن 888 دەبێت چوونکە یەکێکە لە گرنگترین مۆبایلەکانی کۆمپانیاکە، هەروەها تایبەتمەندی دزەپێکراوی زۆرتر و زۆرتر هەن، بەڵام لە ڕۆژی 11 مانگ لەسەر تۆڕی یوتیوب لە هەموویان دڵنیا دەبینەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3bMfoLs
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە