ساڵی پار ڕوونمای مۆبایلی Oppo Find X2 Proـمان بینی و بینیمان یەکێکە لە باشترین ڕوونمای مۆبایلەکانی ساڵ بە ڕووناکی زۆر و تێکڕای نوێ بوونەوەی بەرز و زیاتریش، ئێستاش ئۆپۆ نەوەی سێیەمی لە زنجیرەی Find X نمایش دەکات لە ژێر ناوی Oppo Find X3 Pro
ڕوونما
ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری Amoled بە ڕوونی +QHD و چەماوە لە خۆ دەگرێت و چڕی پێکسڵی بریتییە لە 525 پێکسڵ، هەروەها پشتگیری لە پانێڵی 10-bit دەکات و ڕووناکی تاوەکو 1300 نێت بەرز دەبێتەوە و 8192 ئاستی درەوشانەوە لە خۆ دەگرێت و بڕوانامەی +HDR10 هەیە
تایبەتمەندی LTPO لە ڕەقەکاڵاوە پشتگیری لێ دەکات کە تێکڕای نوێ بوونەوە لە نێوان 5 هێرتز بۆ 120 هێرتز ڕێک دەخات، هەروەها تایبەتمەندی Color Vision Enhancement لە خۆ دەگرێت کە ئەزموونێکی بێ هاوتا پێشکەش دەکات بۆ بەکارهێنەرانی ڕەنگ کوێر، تایبەتمەندییەکە بریتی دەبێت لە تاقیکردنەوەی ڕەنگ بینین کە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات پرۆفایلی تایبەتی خۆیان درووست بکەن کە لەگەڵ پێداویستییەکانیان بگونجێت
کامێرا
وەک کامێرا چەند تایبەتمەندییەک و شتی نوێ دەبینین لە نەوە نوێیەکە کە باشتر کراون، بۆ نموونە 4 کامێرا بە دیزاینێکی جیاواز لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری IMX766 لەگەڵ Omni-Directional PDAF و دووەمیان ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هەمان هەستەوەر، هەروەها سێیەمیان کامێرای تێلەفۆتۆیە بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ بۆ 20 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵ و چوارەمیان لە جۆری microlensـە بۆ 60 هێندە نزیککردنەوە، هەروەها یەک کامێرای سێڵفی لە شێوەی چاڵ بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت
هەستەوەری سەرەکی پشتگیری لە تایبەتمەندی HDR دەکات لە کاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K، هەروەها پشتگیری لە دژە لەرەلەری ئۆپتیکاڵی و کارەبایی دەکات، هەروەها مۆدی +RAW لە خۆ دەگرێت بۆ چرکاندنی وێنەی HDR بە فۆرماتی RAWـەوە، لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی نەرمەواڵەی دیکە
چیپسێت، بیرگە، ڕام
نوێترین چیپسێتی قەبارە 5 نانۆمەتری سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر کراوە و بە بیرگەی 256 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1 و 12 گێگابایت ڕام لە جۆری LPDDR5 بەردەست دەخرێت
پاتری و بارگاوی کەرەوە
پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات بە پشتگیری لە تایبەتمەندی OPPO SuperVOOC 2.0ـەوە، هەروەها پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەل بە هێزی 30 وات و بارگاوی کەرەوەی پێچەوانە بە هێزی 10 وات دەکات
ڕووکاری بەکارهێنەری ColorOS 11.2
کار بە ڕووکاری بەکارهێنەری ColorOS 11.2 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 دەکات، دوو تایبەتمەندی نوێی بەراورد بە ڕووکاری بەکارهێنەری ColorOS 11 زیاد کراوە، بریتین لە پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی دەستکاری کراوی Always on display، هەروەها کورتەبڕێک بۆ هەستەوەری پەنجەمۆر کە لە ژێر ڕوونماکەیدایە
نرخ و بەردەست بوون
لە ڕۆژی 14 مانگ مۆبایلەکە لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بەردەست دەخرێت بە نرخی 1,099 پاوەندی بەریتانی(1,527 دۆلاری ئەمریکی) و بە هەردوو ڕەنگی ڕەشی تۆخ و شین بەردەست دەخرێت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3clbRnA
via IFTTT