ڤیدیۆی دزەپێکراوی مۆبایلی Oppo Find X3 Pro هەموو ڕەنگەکانی مۆبایلەکە دەردەخات

 

 

ئۆپۆ لە ڕۆژی 11 مانگ بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی Oppo Find X3 نمایش دەکات، ئەمڕۆ لە سەرهێڵدا ڤیدیۆیەکی مۆبایلەکە بڵاو بوویەوە کە هەموو ڕەنگەکانی مۆبایلەکە دەردەخات، یەکەمیان بە ڕەنگێکی ڕەشی ئاوێنەیی دەردەکەوێت و دووەمیان شینە و سێیەمیان بە ڕەنگێکی زەرد دەردەکەوێت کە پێدەچێت چەرم بێت، هەروەها چوارەمیان ڕەنگی سپییە

 

لە ڕووی کامێراوە گۆڕانکاری گەورە لەم نەوەیە ڕووی داوە، هەڵگری دووانە کامێرای سەرەکی دەبێت بە پشتگیری کردن لە 1 ملیار ڕەنگ، بۆ پشتگیری کردن لە 1 ملیار ڕەنگی قووڵ، هەروەها پێدەچێت پشتگیری لە OPPO full-link 10bit بکات بۆ دەرخستنی تەواوی وردەکاری ڕەنگ و جۆرایەتی

 

 

 

بە پێی تایبەتمەندییە دزەپێکراوەکان بێت تاوەکو ئێستا مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی دەبێت لە جۆری Amoled بە ڕوونی 2K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، هەروەها هەڵگری چیپسێتی سناپدراگۆن 888 دەبێت و پێدەچێت نرخی لە سەرووی 1000 دۆلارەوە بێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3uXQSQl
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە