بە فەرمی مۆبایلەکانی Oppo Find X3 Neo و Oppo Find X3 Lite بە پشتگیری لە تۆڕی نەوەی پێنجەمەوە نمایش کرا

 

 

لە دوای زۆرترین زانیاری دزەپێکراو لەسەر زنجیرەی Oppo Find X3، دواجار جۆری پرۆ و دوو جۆری دیکە کە ئاست بەرز و ئاست ناوەندن بە ناوەکانی Oppo Find X3 Neo و Oppo Find X3 Lite نمایش کران، هەردوو مۆبایلەکە هەڵگری جۆرە ڕوونمای Amoledـن تێکڕای نوێ بوونەوەیان بریتییە لە 90 هێرتز، چوار کامێرا لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە تۆڕی نەوەی پێنجەم دەکات و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات

 

مۆبایلی Oppo Find X3 Neo بە شێوەیەکی بنچینەیی هەمان مۆبایلی +Reno 5 Proـە، ڕوونمایەکی قەبارە 6.55 ئینجی لە خۆ دەگرێت لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز، هەروەها تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 180 هێرتز، چیپسێتی سناپدراگۆن 865 لەسەر جێگیر کراوە و 256 گێگابایت بیرگە لە جۆری UFS 3.0 و 12 گێگابایت ڕام لە جۆری LPDDR4X لە خۆ دەگرێت، چوار کامێرا لە بەشی دواوەیدا لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری IMX766 هەروەها کامێرای دووەمیان ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە بۆ کامێرای گۆشە فراوان، هەروەها لێنزی تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت بۆ 5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری هایبرد و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ، هەروەها پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێر لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات

 

 

دوو بڵندگۆی جۆری Stereo بە پشتگیری Dolby Atmos لە خۆ دەگرێت، هەروەها ڕووکاری بەکارهێنەری ColorOS 11.1 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە، بە ڕەنگی سیلڤەر و ڕەش و لە ڕۆژی 14 مانگ بە نرخی 699 پاوەندی بەریتانی (976 دۆلاری ئەمریکی) بەردەست دەخرێت

 

هەروەها مۆبایلی Oppo Find X3 Lite بە شێوەیەکی بنچینەیی هەمان مۆبایلی Reno 5 5Gـەوە، هەروەها ڕوونمایەکی قەبارە 6.44 ئینجی لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت، چیپسێتی سناپدراگۆن 765G لە خۆ دەگرێت و بە بیرگەی 128 گێگابایت لە جۆری UFS 2.1 و 8 گێگابایت ڕام لە جۆری LPDDR4X بەردەست دەخرێت، هەروەها لە دواوەیدا 4 کامێرا بە ڕوونییەکانی 64 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ لە خۆ دەگرێت

 

 

پاترییەکی قەبارە 4,300 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات و هەروەها دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت، هەروەها بە ڕەنگەکانی سیلڤەر و ڕەش و شین و بە نرخی 399 پاوەندی بەریتانی (557 دۆلاری ئەمریکی) بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3l5XlUE
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە