بە فەرمی مۆبایلی Oppo Find X3 بە چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لە چین نمایش کرا

 

 

کەمێک پێش ئێستا کۆمپانیای ئۆپۆ کۆتایی بە کۆنگرەی ڕاگەیاندنی زنجیرە مۆبایلی Oppo Find X3 هێنا، کە هەر سێ مۆبایلی Oppo Find X3 Pro و Oppo Find X3 Neo و Oppo Find X3 Lite ڕاگەیاندن، وە لە کاتێکدا کۆمپانیاکە لە بۆنەکەدا هیچ باسێکی لە جۆری ئاسایی واتە Oppo Find X3 نەکرد، ئێستا بە فەرمی نمایشی کرد

 

جۆری ئاسایی بە نزیکی هاوشێوەی جۆری پرۆیە، جیاوازییان تەنها لە چیپسێتدا دەبینرێتەوە، جۆری ئاسایی چیپسێتی سناپدراگۆن 870 قەبارە 7 نانۆمەتری لەسەر جێگیر کراوە، لە کاتێکدا جۆری پرۆ چیپسێتی سناپدراگۆن 888 بە قەبارەی 5 نانۆمەترییەوە لەسەر جێگیر کراوە

 

وەک کامێرا هەمان جۆرە کامێرا و ژمارەی کامێرای جۆری پرۆ لە خۆ دەگرێت کە 50 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 50 مێگاپێکسڵ کامێرای گۆشە فراوان و 13 مێگاپێکسڵ بۆ تێلەفۆتۆ کە 2 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و 10 هێندە نزیککردنەوەی جۆری هایبرد ئەنجام دەدات و 3 مێگاپێکسڵ بۆ magnification macro کە 60 هێندە نزیککردنەوە ئەنجام دەدات

 

 

کامێرایەکی سێڵفی بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت و ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری LTPO AMOLED و بە ڕوونی 1440×3216 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت و پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەل بە هێزی 30 وات دەکات

 

ئێستا مۆبایلەکە فرۆشتنی پێشوەختەی دەست پێ کردووە لە ماڵپەڕی JD.com و لە ڕۆژی 19 مانگ لە چین دەست بە فرۆشتنی دەکرێت، بە هەر سێ ڕەنگی ڕەش و سپی و شین بەردەست دەخرێت بە نرخی 693 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 و نرخی 770 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت

 

پێشووتر دەنگۆی ئەوە هەبوو کە بازاڕەکانی دەرەوەی چین تەنها مۆبایلی Oppo Find X3 Pro و Oppo Find X3 Neo و Oppo Find X3 Lite بەردەست دەخرێت بۆیان، ئێستا Oppo Find X3 ئەو ڕاستییە پشت ڕاست دەکاتەوە چوونکە لە بۆنەکەدا باس لە مۆبایلەکە نەکرا کە بۆ جۆری جیهانی بوو و وە مۆبایلەکە تەنها لە ماڵپەڕی ئۆپۆ لە چین دەردەکەوێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3qBVI2d
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە