بە فەرمی مۆبایلی +Oppo F19 Pro بە چیپسێتی Dimensity 800U و بارگاوی کەرەوەی 50 وات و زیاترەوە نمایش کرا

 

 

دواین نەوەی زنجیرەی ئۆپۆ ئێف لێرەیە، ئۆپۆ ئێف 19 پرۆ و ئێف 19 پرۆ پڵەس، ئەم دوو مۆدێلە لە ڕاستیدا هەمان تایبەتمەندی لە خۆ دەگرن بەڵام لە ڕووی چیپسێت و پاترییەوە جیاوازن، هەروەها ئۆپۆ لەگەڵیدا جۆری جیهانی Oppo Band Style ڕاگەیاند

 

هەردوو جۆرە مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.43 ئینجین لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز و هەروەها کامێرایەکی سێڵفی لە جۆری چاڵ بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها بە پارێزەری ڕوونمای شووشەیی Gorilla Glass 5 ڕووپۆش کراوە و هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا لە خۆ دەگرێت

 

 

لە دواوەیدا، خاوەن 4 کامێرایە کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری OmniVision OV48B و ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 2 کامێرا بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و ماکرۆ بە تایبەتمەندییەکانی Highlight Portrait Video و Ultra Night Video و Dual View لە خۆ دەگرێت

 

جۆری پرۆ پڵەس چیپسێتی MediaTek Dimensity 800U لە خۆ دەگرێت و جۆری پرۆ چیپسێتی Helio P95 لە خۆ دەگرێت، جۆری پرۆ پڵەس بیرگەی تاوەکو 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و جۆری پرۆ بیرگەی تاوەکو 256 گێگابایت و ڕامی تاوەکو 8 گێگابایت لە خۆ دەگرێت

 

 

هەردوو جۆرەکە پاتری قەبارە 4,310 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرن و جۆری پرۆ پڵەس بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 50 وات و جۆری پرۆ بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 30 وات لە خۆ دەگرێت، هەروەها هەردووکیان ڕووکاری ColorOS 11.1 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە

 

 

لە ڕۆژی 17 مانگ دەست بە فرۆشتنیان دەکرێت، مۆبایلی ئۆپۆ ئێف 19 پرۆ بە نرخی 293 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 320 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت، هەروەها جۆری پرۆ پڵەس نرخی 355 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 و نرخی جۆری بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت ئاشکرا نەکراوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3cbK7lg
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە