بە فەرمی مۆبایلی Oppo A94 بە چیپسێتی MediaTek Helio P95ـەوە نمایش کرا

 

 

ئۆپۆ مۆبایلی Oppo A93 لە مانگی 10 ساڵی ڕابردوو ڕاگەیاند بە چیپسێتی MediaTek Helio P95ـەوە و بە ڕوونمایەکی قەبارە 6.43 ئینجی لە جۆری Amoled، وە ئەمڕۆ کۆمپانیاکە مۆبایلی Oppo A94 ڕاگەیاند کە لە هەندێک ڕووەوە باشتر کراوە بە نەوەی پێشووی

 

هەڵگری چیپسێتی MediaTek Helio P95 و ڕوونمای قەبارە 6.43 ئینجییە لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD هاوشێوەی نەوەی پێش خۆی، بەڵام ڕووکاری بەکارهێنەری ColorOS 11.1 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە، بە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت، هەروەها دەرچەی microSD لە خۆ دەگرێت بۆ بیرگەی دەرەکی

 

خاوەن 5 کامێرایە بە گشتی، کامێرای سێڵفی لە جۆری چاڵە و ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە، هەروەها لە دواوەیدا 4 کامێرا لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان و ماکرۆ و ڕەش و سپی لە خۆ دەگرێت

 

ئۆپۆ ڕوونی کامێراکانی گۆشە فراوان و ماکرۆ و ڕەش و سپی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام پێدەچێت ڕوونی کامێرای گۆشە فراوان 8 مێگاپێکسڵ و ماکرۆ و ڕەش و سپی 2 مێگاپێکسڵ بن وەک زۆرینەی مۆبایلەکانی دیکە

 

 

کامێراکانی تایبەتمەندی Color Portrait Video, Monochrome Video, Dual-View Video لە خۆ دەگرن کە لەم دواییەدا بینیومانە لە مۆبایلە ئاست ناوەندەکانی ئۆپۆ، هەروەها تایبەتمەندی AI Scene Enhancement 2.0 لە خۆ دەگرێت کە بە خۆکارانە 20 جۆر دیمەنی جیاواز دەناسێتەوە و ڕەنگیان تێر دەکات لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە

 

هەروەها پاترییەکی قەبارە 4,310 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 30 وات دەکات، دەرچەی هێدفۆن جاک و USB Type-C لە خۆ دەگرێت و هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا جێگیر کراوە

 

 

تەنکی بریتییە لە 7.8mm و کێشی بریتییە لە 172 گرام، هەروەها بە دوو ڕەنگی ڕەش و ئەرخەوانی سەرسوڕھێنەر بەردەست دەخرێت، ئەمڕۆ مۆبایلەکە لە پەڕەی ئۆپۆ لە وڵاتی ئیمارات بۆ لیستی مۆبایلەکە زیاد کراوە و تاوەکو ئێستا ئۆپۆ نرخ و کاتی بەردەست خستنی دیاری نەکردووە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3uXhelf
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە