بە فەرمی مۆبایلی OnePlus 9R بە چیپسێتی سناپدراگۆن 870، ڕوونمای 120 هێرتز نمایش کرا

 

 

کۆمپانیای وەن پڵەس بەرهەمەکانی فراوانتر کرد بە زنجیرەی وەن پڵەس Nord ساڵی پار، ئێستا مۆبایلێکی نوێی بە پاشگری Rـەوە کە تایبەتمەندییەکانی لە نێوان زنجیرەی وەن پڵەس Nord و فلاگشیپەکان دەبێت، بەڵام بەداخەوە مۆبایلەکە تەنها لە هیندستان بەردەست دەبێت

 

 

 

چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لەسەر جێگیر کراوە، وەشانیکی باشتر کراوی ئەو چیپسێتەیە کە لەسەر وەن پڵەس 8T جێگیر کراوە

 

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.55 ئینجی لە جۆری Fluid AMOLED بە ڕوونی +1080 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت و بڕوانامەی HDR10 هەیە و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 240 هێرتزە، هەروەها ڕوونماکەی تەختە و چەماوە نییە

 

کامێرای سەرەکی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری IMX586 بە تایبەتمەندی OISـەوە، کامێرای دووەم ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 5 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ و 2 مێگاپێکسڵ بۆ وێنەی ڕەش و سپی لە خۆ دەگرێت، هەروەها توانای هەیە بە ڕوونی 4K و 60 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات

 

 

هەروەها ژووری هەڵمین لە خۆ دەگرێت بۆ ساردکردنەوەی مۆبایلەکە، پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات و توانای هەیە بە 39 خوولەک تەواوی پاترییەکە بارگاوی بکاتەوە

 

بڵندگۆی Stereo لە خۆ دەگرێت بە پشتگیری Dolby Atmosـەوە، بەڵام دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت، هەروەها بە ڕەنگی شین و ڕەش بەردەست دەخرێت

 

 

لە 22 ڕۆژی داهاتوودا بەردەست دەخرێت بە نرخی INR 40,000 کە بە نزیکی دەکاتە 550 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی INR 44,000 کە بە نزیکی دەکاتە 605 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Pme6is
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە