نرخی زنجیرە تەلەڤزیۆنە OLEDـەکانی ئێڵ جی بۆ ئەمساڵ لە 1,299 دۆلارەوە دەست پێ دەکات

 

 

ئێڵ جی لە کۆتاییدا نرخی زنجیرە تەلەڤزیۆنە OLEDـەکانی خۆی بۆ ساڵی 2021 ئاشکرا کرد، ڕەنگە نرخی زنجیرەی A1 تەلەڤزیۆنەکانی ئێڵ جی هەنگاوێکی باش بێت کە هەرزانترینیانە بۆ بەکارهێنەرانی تەلەڤزیۆنێکی کۆمپانیای ئێڵ جی، نرخی دەست پێکی زنجیرە تەلەڤزیۆنەکە بریتییە لە 1,299 دۆلار بۆ قەبارەی 48 ئینج و لە مانگی 6 ئەمساڵ بەردەست دەبێت، هەروەها مۆدێلەکانی 55 ئینج بە نرخی 1,599 دۆلار و 65 ئینج بە 2,199 دۆلار و 75 ئینج بە 3,299 دۆلار لە مانگی داهاتوو بەردەست دەبن، هەروەها لەگەڵیان تێکڕای نوێ بوونەوەی ڕوونمای 120 هێرتز و دەرچەی HDMI 2.1 و نوێترین پرۆسێسەرەکان بەدەست دەهێنیت

 

هەروەها کۆمپانیاکە زنجیرەی ئاستی ناوەندی C1 بە نرخی دەستپێکی 1,499 بۆ قەبارەی 48 ئینج بەردەست دەخات و لە مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت، هەروەها دەتوانیت بڕی 5,999 دۆلار بدەیت و مۆدێلی قەبارە 83 ئینج بەدەست بهێنیت کە لە مانگی 5 ئەمساڵ بەردەست دەبێت، هەروەها دەتوانیت لە کۆگاکان و پێش کۆتایی هاتنی ئەم مانگە مۆدێلی قەبارە 55 ئینج بە 1,799 دۆلار و 65 ئینج بە 2,499 دۆلار و 77 ئینج بە 3,799 دۆلار بەدەست بهێنیت

 

بەشی سەرەکی کاتالۆگی تەلەڤزیۆنە 4Kـیەکانی ئێڵ جی بریتییە لە زنجیرەی G1 کە نرخیان بەرزە، نرخیان لە 2,199 دۆلار بۆ قەبارەی 55 ئینج دەست پێ دەکات و لە مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت، هەروەها قەبارەی 65 ئینج نرخی 2,999 دۆلار دەبێت و 77 ئینج 4,499 دۆلار دەبێت و لە کۆتایی ئەم مانگە بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/31i70hI
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە