بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی Nubia Red Magic 6 بە ڕوونمای 165 هێرتز و چیپسێتی سناپدراگۆن 888 نمایش کرا

 

 

زنجیرەی ڕێد ماجیکی کۆمپانیای Nubia یەکێکە لە بەهێزترین زنجیرەکانی بواری مۆبایلی گەیمینگ، نوێترین مۆبایلەکانی زنجیرەکە بریتییە لە ڕێد ماجیک 6 و ڕێد ماجیک 6 پرۆ، ڕێد ماجیک 6 پرۆ پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 120 وات دەکات و ڕامی تاوەکو قەبارەی 18 گێگابایت بەرز دەکرێتەوە و بیرگەی تاوەکو 512 گێگابایت بەرز دەکرێتەوە، هەردوو جۆری مۆبایلی ڕێد ماجیک 6 یەکەمین مۆبایلی جیهانن تێکڕای نوێ بوونەوەی ڕوونماکانیان پشتگیری تاوەکو 165 هێرتز بکات، هەروەها هەردووکیان چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر کراوە و خاوەن پانکەی ساردکەرەوەن و ڕووکاری Magic OS 4.0 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە

 

 

 

ڕوونمای قەبارە 6.8 ئینج لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 165 هێرتز لە خۆ دەگرێت و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی بریتییە لە 360 هێرتز بۆ فرە پەنجە و 500 هێرتز بۆ یەک پەنجە و پشتگیری لە ڕەنگی 10-bit دەکات و هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا لە خۆ دەگرێت

 

توانای هەستیاری شانەکانی مۆبایلە نوێیەکان جیاوازە و پشتگیری 400 هێرتز دەکەن و پانکەی ساردکەرەوە لە خۆ دەگرێت کە 18,000 جار لە خوولەکێکدا دەسووڕێتەوە و جۆری پرۆ 20,000 جار لە خوولەکێکدا دەسووڕێتەوە، هەردوو مۆبایلەکە لەگەڵ چەند پارچەیەکی مسی بەردەست دەخرێن کە ساردبوونەوە بەهێز دەکات

 

 

ئەگەر تەماشای دواوەی مۆبایلەکە بکەین، 3 کامێرا دەبینین بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای ماکرۆ

 

چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر هەموو مۆدێلەکانی جێگیر کراوە و بە بیرگەی جۆری UFS 3.1 و ڕام لە جۆری LPDDR5 بەردەست دەخرێن، هەروەها جۆری Red Magic 6 Pro Transparent Edition بە بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 18 گێگابایت بەردەست دەخرێت

 

 

ڕێد ماجیک 6 خاوەن پاترییەکی قەبارە 5,050 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات و تەواوی پاتری مۆبایلەکە لە ماوەی 38 خوولەکدا بارگاوی دەکاتەوە و جۆری پرۆ پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 120 وات دەکات و توانای هەیە نیوەی پاتری مۆبایلەکە لە ماوەی تەنها 5 خوولەکدا بارگاوی بکاتەوە

 

نرخی ڕێد ماجیک 6 لە CNY 3,799 کە بەرامبەرە بە 587 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 و نرخی CNY 4,099 کە بە بەرامبەرە بە 634 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و نرخی CNY 4,399 کە بەرامبەرە بە 680 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەخرێت

 

هەرچی جۆری پرۆیە بە نرخی CNY 4,399 کە بەرامبەرە بە 680 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و نرخی CNY 4,799 کە بەرامبەرە بە 742 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و نرخی CNY 5,299 کە بەرامبەرە بە 819 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بەردەست دەخرێت

 

 

جۆری Transparent Edition بە نرخی CNY 5,599 کە بەرامبەرە بە 865 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت و نرخی CNY 6,599 کە بەرامبەرە بە 1,020 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 18 گێگابایت بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3e9PHHy
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە