بە فەرمی مۆبایلی Motorola G100 بە چیپسێتی سناپدراگۆن 870 و پاتری قەبارە 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێر و زیاترەوە بۆ جیهان نمایش کرا

 

 

ئامانجی سەرەکی زنجیرەی G کۆمپانیای مۆتۆرۆلا بریتییە لە بەخشینی تایبەتمەندییەکی باش بە نرخێکی گونجاو، ئێمە ڕاهاتووین مۆبایلی ئاست ناوەند ببینین لەم زنجیرەیە، بەڵام ئێستا لەگەڵ G100 هەنگاوێک دەچێتە پێشەوە، لە ڕاستیدا ئەمە هەمان مۆبایلی Motorola Edge Sـە کە 2 مانگ پێش ئێستا لە چین نمایش کرا، ئێستا ئەم مۆبایلە لە ژێر ناوێکی جیاوازدا بۆ سەکۆی جیهانی نمایش کرا

 

 

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری LCD لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز، هەروەها بڕوانامەی HDR10 هەیە، هەروەها 2 کامێرای سێڵفی لە جۆری چاڵ لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە و دووەمیان کە بۆ گۆشە فراوانە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە

 

 

لە دواوەیدا 4 کامێرا لە خۆ دەگرێت و کامێرای سەرەکی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە و کامێرایەکی 2 مێگاپێکسڵی بۆ قووڵی لە خۆ دەگرێت لەگەڵ هەستەوەری سێ دووری ToF بۆ سەرنجی خێرا لە کاتی چرکاندنی وێنە

 

 

هەروەها ڕووکاری بەکارهێنەری مۆتۆرۆلای بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە کە پلاتفۆرمێکی نوێی بۆ زیاد بووە بە ناوی “Ready For” کە بریتییە لە گواستنەوەی ڕووکارێکی وەک دێسکتۆپ بۆ سەر مۆنیتەرێک یاخوود تەلەڤزیۆنێک کە پەیوەست کرابێت پێوەی

 

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوە بە هێزی 20 وات دەکات، دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە تایبەتمەندی NFC دەکات، هەروەها مۆبایلەکە بەرهەڵستی بەرامبەر بە ئاو هەیە بەڵام هیچ بڕوانامەیەکی IP بە فەرمی ئاشکرا نەکراوە کە مۆبایلەکە لە خۆی بگرێت

 

 

بە ڕەنگی ئاسمانی و دەریایی و خۆڵەمێشی بەردەست دەخرێت و ئەمڕۆ بە نرخی 499.99 یۆرۆ ( 588 دۆلار ) بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 لە بازاڕەکانی ئەوروپا و ئەمەریكای لاتین بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3d5gm6a
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە