ئەپی نوێی Microsoft Whiteboard ئامرازێکی یارمەتیدەرە بۆ خوێندکاران و پیشەگەران، ئێستا لە کۆگای Play Store وەک وەشانی پێشبینینی جیهانی بەردەستە، ئەپەکە کار لەسەر فۆرمێکی سپی دەکات کە دەتوانێت بەکار بهێنرێت بۆ ‘بیرۆکە، درووست کردن، هاریکاری کردن لە ڕێگەی هەورییەوە’، ئەپەکە ماوەیەک دەبێت لەسەر ویندۆز و iOS بەردەست خراوە و ئێستا بە شێوەی پێشبینین بۆ ئەندرۆیدیش بەردەستە
لیستی تایبەتمەندییەکانی ئەپەکە لەسەر کۆگاکە دەریدەخات توانای هەیە بۆ بەکارهێنەرانی دەست لێدان(تەچ) و پێنووس لە خۆ دەگرێت، هەروەها دەتوانیت وێنەکان بکێشیت و دەق بنووسیت و تێبینی لەسەر کاغەزی زەیتی جێگیر بکەیت، هەروەها ئەپەکە تەکنەلۆژیای Microsoft Intelligent inking تێدا بەکار هێنراوە کە دەتوانرێت لە ڕێگەیەوە doodlesـەکان بە شێوەیەکی خۆکاری و نایاب بگۆڕێت بۆ خشتە و پۆلێنەکان
لە کاتی نووسینی هەر شتێک ڕاستەوخۆ زانیارییەکان نوێ دەبێتەوە، بۆیە یارمەتی ئامێرە جیاوازەکان دەدات پێکەوە بە بێ کێشە کار بکەن بە شێوەی هەوری، دەتوانیت تێبینییەکانت لەسەر هەژماری مایکرۆسۆفت جێگیر بکەیت و هەر کاتێک بتەوێت لەسەر ویندۆز و iOS بەکاری بهێنیت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Pxl701
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..