ڕاپۆرتەکان: لاپتۆپی Microsoft Surface 4 بژاردەی پرۆسێسەری ئێنتێڵ و AMD بۆ بەردەست دەخرێت

 

 

پێشووتر چەندین ڕاپۆرت ئاماژەیان بەوە داوە لاپتۆپی Microsoft Surface 4 لە مانگی داهاتوو نمایش دەکرێت، ئێستا بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی Winfuture بێت لاپتۆپەکە بژاردەی پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵ و AMD بۆ بەردەست دەخرێت

 

بە پێی ڕاپۆرتەکە بێت بە دوو قەبارەی ڕوونمای جیا کە قەبارەی 13.5 ئینج و 15 ئینجە بەردەست دەخرێت، ڕوونی قەبارەی 13.5 ئینج بریتییە لە 2256*1504 پێکسڵ و ڕوونی قەبارەی 15 ئینج بریتییە لە 2496*1664 پێکسڵ، هەروەها بە پرۆسێسەری ئێنتێڵی نەوەی یازدەهەم و لە جۆرەکانی Intel Core i5-1145G7 و i7-1185G7 بەردەست دەخرێت و لە ئەی ئێم دی بە جۆرەکانی Ryzen 5 4680U و Ryzen 7 4980U بەردەست دەخرێت

 

 

هەروەها بیرگەی تاوەکو قەبارەی 512 گێگابایت لە جۆری PCLe NVME SSD بەرز دەکرێتەوە و قەبارەی 1 تێرابایت تەنها بۆ پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵ بەردەست دەبێت، هەروەها ڕام تاوەکو قەبارەی 16 گێگابایت بەردەست دەخرێت و قەبارەی 32 گێگابایت تەنها بۆ جۆری ئێنتێڵ بەردەست دەخرێت، ئەمە جگە لەوەی لە ڕووی گرافیکەوە ئێنتێڵەکان گرافیکی Iris Plus Graphics 950 و لە ئەی ئێم دی بە گرافیکەکانی Radeon بەردەست دەخرێت

 

هەروەها پشتگیری لە پێنووسی زیرەک و تایبەتمەندی پارێزەری Microsoft Hello و زیاتریش دەکات، هەروەها پاترییەکی قەبارە 6513 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت، ماڵپەڕەکە هیچ نرخێکی لاپتۆپەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئەگەر وەکو ساڵانی دیکە بێت نرخی سەرەتایی بۆ قەبارەی 13.5 ئینج بە نرخی 999 دۆلار بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/38nnngR
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە