زنجیرەی Mi Mix لە لێواری کۆتایی پێ هاتنییەوە گەڕاوەتەوە بە یەکەمین مۆبایلی چەماوەی کۆمپانیاکە، یەکەمین مۆبایلی چەماوەی کۆمپانیاکە داهێنانی لە چەندین ڕووەوە لە خۆ دەگرێت
ڕوونما گەورەکەی قەبارەی 8.01 ئینجە لە جۆری OLED بە ڕوونی +1440 پێکسڵ و هێندە گەورەیە مۆدی دێسکتۆپ لە خۆ دەگرێت لەگەڵ چەند پەنجەرەیەکی قەبارە گەورە، کە بێ سێ جار دەست لێدان دەکەوێتە کار
مۆبایلەکە بە تاقیکردنەوەدا تێپەڕ بووە کە 200,000 جار قەد کراوەتەوە و سەرکەوتوو بووە، هەروەها پشتگیری لە هەردوو تایبەتمەندی +HDR10 Dolby Vision دەکات و ڕووناکی ئاسایی 600 نێتە و لە کۆتا ئاستیدا دەگاتە 900 نێت
ڕوونمای دووەم و زیاد کراوی مۆبایلەکە قەبارەی بریتییە لە 6.52 ئینج لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 840 * 2,520 پێکسڵ و پشتگیری لە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 180 هێرتز، هەروەها پشتگیری لە +HDR10 و Dolby Vision دەکات و ڕووناکی 650 نێتە
ئەوانە ئامارێکی باشن بۆ یەکەمین مۆبایلی چەماوەی کۆمپانیاکە، بەڵام کامێرا یەکەمین داهێنانی مۆبایلەکەیە و بە هاوبەشی R&D و بە بڕی CNY 140 million بۆ ماوەی 2 ساڵ لە پەرەپێداندا بووە
چیپی ISPـی Surge C1 پەرەپێدراوە لە لایەن کۆمپانیای شاومییەوە بۆ کامێرا و سێ ئەلگۆریتمی سەرەکی لە خۆ دەگرێت، بریتین لە سەرنجی خۆکار، بەرکەوتنی خۆکار، هاوسەنگ کردنی ڕەنگی سپی خۆکار
هەروەها یەکەمین مۆبایلی جیهان دەبێت کە هاوێنەکەی شلە بێت بۆ کامێرای تێلەفۆتۆ و هاوشێوەی چاوی مرۆڤ کار دەکات، توانای هەیە لە پلەی -40ـەوە بۆ 60 پلەی سیلیزی کار بکات
هاوێنەکە 3 هێندە گەورەکردنی ئۆپتیکاڵ پێشکەش دەکات، توانای هەیە لە دووری 3 سم وێنەی ماکرۆ بچرکێنێت و سەرنج لەسەر تەنە دوورەکان بکات
کامێرای سەرەکی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری 1/1.52” ISOCELL HM2 و کامێرای گۆشە فراوانی مۆبایلەکە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە
پاترییەکی قەبارە 5,020 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 67 وات دەکات و توانای هەیە تەواوی پاتری مۆبایلەکە لە ماوەی 37 خوولەک بارگاوی بکاتەوە
چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر کراوە و بیرگەکەی لە جۆری UFS 3.1ـە و ڕامەکەی لە جۆری LPDDR5ـە بە خێرایی 3,200 مێگاهێرتز و بە بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت تاوەکو بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بەردەست دەخرێت
توانایەکی بەرزی هەیە بۆ سیستەمی ساردکەرەوە بە شێوازی ‘پەپولەیی’ کە تێکەڵەیەکە لە ژووری هەڵمینی گەورە، جێڵی گەورە و فرە چینی گرافیتی و تەنها چیپسێت سارد ناکەتەوە، بەڵکو ئاتێناکانی تۆڕی نەوەی پێنجەم و سیستەمی بارگاوی کردنەوەش سارد دەکاتەوە
چوارە بڵندگۆ لە جۆری Stereo لە خۆ دەگرێت کە لە لایەن کۆمپانیای Harman Kardonـەوە درووست کراوە و پشتگیری لە تایبەتمەندی Dolby Vision دەکات
جۆری ئاسایی شووشەیی پارێزەری Gorilla Glass لە پشتەوە لە خۆ دەگرێت لەگەڵ پێکهاتەی سیرامیک، هەروەها چاپێکی تایبەتی هەیە کە پشتەوەی سیرامیکی ڕەشە و دوگمەی ناوەڕاست و دەنگ کەم کردن و زیاد کردن بە ئاڵتوون ڕووپۆش کراون
ئەمڕۆ هەردوو جۆرەکەی مۆبایلەکە بەردەست دەبن بۆ داواکاری پێشوەختە لە چین، یەکەمین کۆمەڵە لە ڕۆژی 16 مانگی داهاتوو بە نرخی 1,520 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و 1,674 دۆلار بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و نرخی 1978 دۆلار بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بەردەست دەخرێت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3u5N0ex
via IFTTT