ئەمڕۆ و لە ڕۆژی دووەمی بۆنە گەورەکەی شاومیدا، لاپتۆپێکی نوێی ڕاگەیاند لە ژێر ناوی Mi Laptop Pro، بە قەبارەی 14 ئینج و 15 ئینج
مۆدێلی 15 ئینج ڕوونماکەی لە جۆری E4 OLEDـە کە شاومی بەکاری دەهێنێت لە مۆبایلە فلاگشیپەکانیدا، هەروەها ڕووناکی زۆرە (بۆ لاپتۆپەکان) و بریتییە لە 600 نێت و پشتگیری لە تایبەتمەندی DC dimming دەکات
ڕوونی 3.5Kـیە و چڕی پێکسڵی بریتییە لە 261 پێکسڵ بۆ هەر ئینجێک و ڕەهەندەکەی بریتییە لە 16:10 و بە پارێزەری شووشەیی ڕوونمای Gorilla Glass ڕووپۆش کراوە
هەروەها بە پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ لە هەردوو زنجیرەی Core i5 و Core i7 بەردەست دەخرێت و لە هەردوو باردا گرافیک کاردی GeForce MX450 لە خۆ دەگرێت و لەگەڵ دوو پانکەی ساردکەرەوە، هەروەها بڕوانامەی Intel Evo Platform هەیە
پاترییەکی 66WHr لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 100 وات دەکات و دەرچەی Thunderbolt 4 و دوو دەرچەی USB-C لە خۆ دەگرێت و تەنکی تەنها بریتییە لە 15.9mm
ئەمڕۆ دەتوانیت داواکاری پێشوەختە بۆ مۆبایلەکە تۆمار بکەیت و لە ڕۆژی 2 مانگی داهاتوو دەست بە فرۆشتنی دەکرێت، بە نرخی 990 دۆلار بۆ پرۆسێسەری Core i5 و بیرگەی 512 گێگابایت لە جۆری SSD و ڕامی 16 گێگابایت، هەروەها نرخی 1,217 دۆلار بۆ جیاوازی پرۆسێسەری Core i7
هەروەها شاومی هەمان لاپتۆپی بە پرۆسێسەرەکانی AMDـەوە لە زنجیرەی Ryzen 5000H بەرهەم هێناوە و لە مانگی 5 ئەمساڵ بەردەست دەبێت
ئەگەر لاپتۆپێکی دیکەت دەوێت تەنکتر و سووک تر بێت، ئەوە مۆدێلی 14 ئینج هەڵبژێرە کە تەنکی بریتییە لە 15.6mm و کێشی 1.5 کیلۆگرام
ڕوونماکەی جۆرەکەی گۆڕاوە بۆ LCD بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و پشتگیری لە تایبەتمەندی HDR ناکات
هەمان جۆری پرۆسێسەر و گرافیک کارد و دەرچە لە خۆ دەگرێت، بەڵام پاترییەکەی 56WHrـە
لە ڕۆژی 1 مانگی 5 ئەمساڵ بە نرخی 805 دۆلار بۆ پرۆسێسەری Core i5 و بیرگەی 512 گێگابایت لە جۆری SSD و ڕامی 16 بەردەست دەخرێت، هەروەها بە نرخی 1,065 دۆلار بۆ هەمان بیرگە و ڕام بەڵام بە پرۆسێسەری Core i7 بەردەست دەخرێت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3dorLOm
via IFTTT