بۆنەکەی ئەمڕۆی شاومی لە مۆبایل زیاتر بوون، بەرهەمی نێو ماڵ و دەستبەندی تێدا نمایش کرا، نوێترین دەستبەندی Mi Band 6 لە لایەن شاومییەوە نمایش کرا
گەورەترین گۆڕانکاری کە لە دەستبەندی Mi Band 3 ڕوویدا بریتی بوو لەوەی ڕوونماکەی ڕەنگا و ڕەنگ بوو، ئێستا و لە دەستبەندی Mi Band 6 شێوازێکی لە مۆبایلەکانەوە وەر گرتووە، بە پێی وتەی شاومی بێت ڕوونماکە قەبارەی 1.56 ئینجە
گۆڕانکاری گەورە لە ڕوونی و تایبەتمەندییەکانی ڕوونماکە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی ڕوویداوە، ڕوونی بریتییە لە 152 * 486 پێکسڵ و چڕی 326 پێکسڵ بۆ هەر ئینجێک و ڕووناکی 450 نێت
هەروەها چاودێری SpO2 واتە چاودێریکەری ئۆکسجینی نێو خوێن لە خۆ دەگرێت، هەروەها چاودێریکەری خەو و لێدانی دڵ لە خۆ دەگرێت
پاترییەکی 125 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە جۆری LiPo لە خۆ دەگرێت، هەمان قەبارەی پاتری نەوەی پێش خۆیەتی و شاومی بەڵێنی 14 ڕۆژ کار کردن دەدات بۆ دەستبەندەکە، هەروەها سەرەڕای گەورە بوونی قەبارەی ڕوونماکەی، هەمان شێوازی موگناتیسی نەوەی پێش خۆی بەکار دەهێنێت بۆ بارگاوی بوونەوە
هەروەها چاودێریکەری تەندرووستی ئافرەتان و چاودێریکەری قەلەقی لە خۆ دەگرێت، 30 مۆدی جیاوازی وەرزشی لە خۆ دەگرێت و بەم شێوەیە دوو هێندەی نەوەی پێش خۆیەتی
بڕوانامەی 5ATM بۆ دژە ئاو هەیە و دەتوانرێت مەلەی پێوە بکرێت، هەروەها بە پشتێنی ڕەنگ ڕەش و پرتەقاڵی و زەرد و زەیتوونی و شین و عاج(کەڵپەی فیل) بەردەست دەخرێت، هەروەها نرخی 49.99 یۆرۆ دەبێت لە ئەوروپا
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3sD77ke
via IFTTT