بە فەرمی مۆبایلی Mi 11 Ultra بە کامێرای نایاب، دوو ڕوونماوە نمایش کرا، هەروەها Mi 11i لە پاڵیدا

 

 

مۆبایلی Mi 11 Ultra پێدەچێت بەڕاستی شایەنی ئەو ناوە بێت، قورسە بڵێین باشترین توانای هەیە لە نێو مۆبایلە زیرەکەکاندا، بەڵام پێدەچێت باشترین کامێرای هەبێت لە نێو مۆبایلە زیرەکەکاندا

 

لەسەر ئاستی جیهان مۆبایلی Mi 11 Ultra بەردەست دەخرێت، هەروەها مۆبایلی Mi 11i ڕاگەیاندرا کە جۆری جیهانی مۆبایلی +Redmi K40 Proـە

 

Mi 11 Ultra

 

هەستەوەری نوێی Samsung ISOCELL نەوەی دووەمی کامێرای لەسەر جێگیر کراوە کە گەورەترین هەستەوەرە تاوەکو ئێستا لە مۆبایلە زیرەکەکاندا بەکار هاتبێت و 1/1.12ـیە

 

 

 

هەستەوەرەکە تایبەتمەندییەکانی Optical Image Stabilization (OIS) و Dual Pixel Pro لە خۆ دەگرێت کە خێرایی و سەرنجی خۆکار خێراتر و باشتر دەکات، هەروەها Smart ISO Pro لە خۆ دەگرێت کە توانا بە هەستەوەرەکە دەبەخشێت وێنەی HDR لە instant بچرکێنێت

 

 

دوو کامێراکەی تری مۆبایلەکە لە بەشی دواوەیدا هیچ کەمتر نین و زۆر نایابن، کامێرای دوور بینی لە خۆ دەگرێت کە توانای 5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و 10 هێندە نزیککردنەوەی جۆری هایبرد و 120 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵ ئەنجام بدات و هەستەوەرەکەی لە جۆری IMX586 دەبێت بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ

 

 

هەروەها ئەم کامێرای دوور بینییە توانای هەیە بە ڕوونی 8K ڤیدیۆ تۆمار بکات، هەروەها تایبەتمەندی OIS لە خۆ دەگرێت

 

 

 

لە دوای ئەوە کامێرای گۆشە فراوان دێت، بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ و بە هەستەوەری IMX586، توانای هەیە وێنەی ماکرۆ بچرکێنێت و سەرنجی خۆکار ئەنجام بدات، هەروەها هاوشێوەی هەردوو کامێراکەی تر، ئەم کامێراش توانای هەیە بە ڕوونی 8K ڤیدیۆ تۆمار بکات، هەروەها هەر سێکەیان پشتگیری لە وێنە گرتن لە دۆخی شەو دەکەن

 

 

هەروەها پاتری مۆبایلەکە لە هەمان جۆری مۆبایلی Mi 11 Proـیە و قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا لە ڕێگەی وایەر و بێتەل بە هێزی 67 وات دەکات و توانای هەیە تەواوی پاتری مۆبایلەکە لە 36 خوولەکدا بارگاوی بکاتەوە، هەروەها پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی پێچەوانە بە هێزی 10 وات دەکات

 

 

باشە، ئێستا با باسی ڕوونمای مۆبایلەکە بکەین، ڕوونمایەکی قەبارە 6.81 ئینجی لە جۆری Amoled بە ڕوونی +1440 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت کە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 480 هێرتزە و بە پارێزەری ڕوونمای شووشەیی Gorilla Glass Victus ڕووپۆش کراوە

 

پلەی +A لە ماڵپەڕی DisplayMate بەدەست هێناوە، سووپاس بۆ هەردوو بڕوانامەی +HDR10 و Dolby Vision، هەروەها ڕووناکی ئاسایی 900 نێتە و لەوپەڕی ئاستیدا دەگاتە 1,700 نێت

 

 

چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر کراوە و سیستەمێکی ساردکەرەوەی سێ چین لە خۆ دەگرێت، هەروەها بیرگەکەی لە جۆری UFS 3.1ـە و ڕامەکەی لە جۆری LPDDR5ـە، هەروەها دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و بڵندگۆکانی لە لایەن کۆمپانیای Harman Kardonـەوە بەرهەم هێنراون و پشتگیری لە هەردوو تایبەتمەندی Bluetooth 5.2 و Wi-Fi 6E دەکات

 

 

ئەگەر تەماشایەکی دواوە بکەین دیارە لە سیرامیک درووست کراوە، ئەو ماددەیەی شاومی لە مۆبایلە تایبەتەکان بەکار دەبات، هەروەها بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز لە خۆ دەگرێت

 

 

 

لێرە ڕوونمای دووەمیش هەیە، ڕوونمایەک بە قەبارەی 1.1 ئینج لە دواوەیدا و لە تەنیشت کامێراکەیدا لە جۆری Amoled و بە ڕوونی 126 * 294 پێکسڵ و ڕووناکی 450 نێت لە خۆ دەگرێت، مۆدی Always on لە خۆ دەگرێت و ئاگانامەکان پیشان دەدات، هەروەها دەتوانرێت وەک پێنیشاندەرێک بەکار بهێنرێت کاتێک وێنەیەکی سێڵفی لەگەڵ کامێرای سەرەکی دەچرکێنیت

 

 

 

مۆبایلەکە لە ئەوروپا بەمزووانە بە نرخی 1,200 یۆرۆ(1,413 دۆلار) بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەخرێت

 

 

 

Mi 11i

 

لەپاڵ ڕاگەیاندی Mi 11 Ultra، شاومی جۆری جیهانی مۆبایلی +Redmi K40 Pro لە ژێر ناوی Mi 11i ڕاگەیاند، چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر کراوە و ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری Amoled بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 360 هێرتز لە خۆ دەگرێت

 

 

 

هەروەها کامێرای 108 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرێت بە توانای 3 هێندە نزیککردنەوە، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت

 

 

پاترییەکی قەبارە 4,520 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 33 وات دەکات و بڕوانامەی IP53 لە خۆ دەگرێت

 

نرخی بریتی دەبێت لە 649 یۆرۆ بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و 699 یۆرۆ بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت، بە ڕەنگەکانی سپی و سیلڤەر و ڕەش بەردەست دەخرێت

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/31rQls3
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە