بە فەرمی مۆبایلی Mi 11 Pro بە چیپسێتی سناپدراگۆن 888، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ و زیاترەوە نمایش کرا

 

 

بە فەرمی ئەمڕۆ کۆمپانیای شاومی بۆنەی Mega لە چین ئەنجامدا و یەکەمین مۆبایل کە نمایشی کرد بریتی بوو لە Mi 11 Pro، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە مۆبایلەکەی بە ‘پاشای ئەندرۆید’ وەسف و کرد و بێگوومان هەندێک تایبەتمەندی نایابیشی هەیە

 

لە پێشەوەیدا ڕوونمایەکی قەبارە 6.81 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی QHD لە خۆ دەگرێت کە لە هەر چوار لایەکەوە چەماوەیە، هەروەها تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و ڕووپۆش کراوە بە پارێزەری ڕوونمای شووشەیی Gorilla Glass Victus (Gorilla Glass 7)، دووانە بڵندگۆ لە جۆری Stereo لە خۆ دەگرێت کە لە لایەن کۆمپانیای Harman Kardonـەوە درووست کراوە و چاڵێکی بچووکی تێدا جێگیر کراوە کە کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت

 

 

ئەگەر باسی کامێراکانی مۆبایلەکە بکەین، مۆبایلەکە یەکەمین کامێرا دەبێت کە هەستەوەری Samsung ISOCELL نەوەی دووەمی بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ لەسەر جێگر کرابێت و قەبارەی بریتییە لە 1/1.2 و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی بە ڕوونی 8K هەیە

 

 

 

لەگەڵ ئەوەشدا کامێرایەکی دوور بینی لە خۆ دەگرێت بۆ 5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و 5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵ، لەگەڵ تایبەتمەندی OIS، هەروەها کامێرایەک بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان

 

هەروەها چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر کراوە و شاومی شانازی کرد بە باشتر کردنی سیستەمی ساردکەرەوە بەهۆی 150 ملم ژووری هەڵمین و بۆری مس لە خۆ دەگرێت

 

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت، تەنها جۆرێکی ئاسایی پاتری نییە، بەڵکو یەکەمین مۆبایلە کە پاترییەکەی لە جۆری Silicon Oxygen بێت، باشترە بۆ چڕی بەرزتر، خێراتر بارگاوی کردن، تەمەنێکی درێژتر، هەمان تەکنەلۆژیایە کە لە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان بەکار دێت

 

 

پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا لە ڕێگەی وایەر و بە بێتەلیش دەکات بە هێزی 67 وات و هەردوو جۆرەکە لە توانایدا دەبێت لە ماوەی تەنها 36 خوولەکدا پاتری مۆبایلەکە بە تەواوەتی بارگاوی بکاتەوە

 

ڕووکاری بەکارهێنەری MIUI 12.5 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە، بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە و یەکەمین مۆبایلی شاومییە ئەو بڕوانامەیەی هەبێت، هەروەها بە ڕەنگەکانی سەوز و ڕەش و ئەرخەوانی بەردەست دەخرێت

 

لە ڕۆژی 2 مانگی داهاتوو لە چین دەست بە فرۆشتنی مۆبایلەکە دەکرێت، بە نرخی 762 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت، نرخی 807 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت، نرخی 868 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت

 

شاومی دوو جۆر پاکەتی مۆبایلەکە لە خۆ دەگرێت، یەکێکیان کەلەی بارگاوی کەرەوە لە خۆ ناگرێت و ئەبێت بە جیا بۆی بکڕدرێت، هەروەها دانەیەکیان کەلەی بارگاوی کەرەوە بە هێزی 67 وات لە خۆ دەگرێت و لە نێو پاکەتەکەیدا بوونی دەبێت و هەمان نرخیان دەبێت

 

 

 

شاومی تەختەیەکی بارگاوی کەرەوەی نوێی بە هێزی 80 وات ڕاگەیاند کە توانای هەیە 3 ئامێر بارگاوی بکاتەوە، ئەمە و کەلەی بارگاوی کەرەوە بە هێزی 120 وات پێکەوە نرخیان 91 دۆلار دەبێت

 

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2QJ2HKh
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە