مۆبایلی Mi 11 Lite 5G یەکەمین مۆبایل دەبێت کە چیپسێتی سناپدراگۆن 780G لەسەر جێگیر بکرێت، جۆری تۆڕی نەوەی چوارەمی مۆبایلەکەش ڕاگەیاندرا

 

 

لە پاڵ مۆبایلە ئاست بەرزەکانی دیکەدا، ئەمڕۆ کۆمپانیای شاومی دوو مۆبایلی نوێی لە ئاستی ناوەندیش ڕاگەیاند، جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەمی مۆبایلەکە چیپسێتی سناپدراگۆن 780G لەسەر جێگیر کراوە و جۆری تۆڕی نەوەی چوارەم چیپسێتی سناپدراگۆن 732G لەسەر جێگیر کراوە

 

 

جگە لە جیاوازی لە چیپسێت، لە بنەڕەتدا هەردوو مۆبایلە Mi 11 Liteـەکە تایبەتمەندییەکانی دیکەیان وەکو یەک وایە، ڕوونمایەکی قەبارە 6.55 ئینجی لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 240 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت لە خۆ دەگرێت

 

 

چیپسێتی سناپدراگۆن 780G بنەچەکراو لەسەر مۆبایلی Mi 11 Lite ڕاستە کە چیپسێتێکی ئاست ناوەندە، بەڵام وەک تایبەتمەندی پەیوەندییەکان لە ئاستی فلاگشیپەکان دایە، خێرایی CPUـەکەی بریتییە لە 2.4 گێگاهێرتز و GPUـەکەی لە جۆری Adreno 642ـە، بە گشتی توانای لە نێوان هەردوو چیپسێتی سناپدراگۆن 855 و 865 دایە

 

 

شێوازی کامێرای لە دواوە هاوشێوەی مۆبایلی Mi 11ـیە، بەڵام کامێرای سەرەکی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرایەک بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ لە خۆ دەگرێت

 

هەروەها چاڵێکی ڕوونما لە خۆ دەگرێت کە کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ تێدا جێگیر کراوە

 

 

پاترییەکی قەبارە 4,520 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 33 وات دەکات لە ڕێگەی دەرچەی Type-Cـەوە

 

 

 

جۆری تۆڕی نەوەی چوارەم بە ڕەنگەکانی ڕەش و پەمەیی و شین و بە نرخی دەست پێکی 229 یۆرۆ بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بەردەست دەخرێت

 

 

 

جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەم بە ڕەنگەکانی ڕەش و زەرد و سەوز و نرخی دەست پێکی 369 یۆرۆ بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2PD9Ewb
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە