بە فەرمی ئەمڕۆ، کۆمپانیای شاومی لە پەڕەی Weibo خۆیەوە، هەواڵی بڵاو کردنەوەی مۆبایلێکی زنجیرەی می 10ـی بە چیپسێتی سناپدراگۆن 870ـەوە پشت ڕاست کردەوە، شاومی دەڵێت لە ڕۆژی 10 مانگ کاتژمێر 9 سەر لە بەیانی بە کاتی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان مۆبایلی ‘می 10 ئێس، بڵاو کردنەوەیەکی نوێ، جیاوازییەکی نوێ’ نمایش دەکات
دەربارەی مۆبایلەکە، پێشووتر زۆر هەواڵی دزەپێکراو لە بارەیەوە هەبووە، وە ئێستا تەنها دوو ڕۆژی ماوە بۆ نمایش کردنی فەرمی مۆبایلەکە، بۆیە چی دیکە زانیاری دزەپێکراو زۆر سوودی نییە، دیزاینی فەرمی مۆبایلەکە لە لایەن پۆستەرە فەرمییەکانی شاومییەوە ئاشکرا کراوە کە دیزاینی مۆبایلێکی دیکەی زنجیرەکە دەچێت کە می 10 ئەڵترایە، هەروەها بە ڕەنگەکانی سپی و ڕەش و شین بەردەست دەخرێت
بە چیپسێتی سناپدراگۆن 870 بەردەست دەخرێت کە مۆبایلی می 10 ئەڵترا چیپسێتی سناپدراگۆن 865 بوو، هەروەها دووانە بڵندگۆ لە جۆری Stereo درووست کراو لە لایەن Harman Kardonـەوە لە خۆ دەگرێت، و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 33 وات دەکات، هەروەها تایبەتمەندییەکانی دیکەی وەک مۆبایلی می 10 دەبێت، لە ڕاستیدا مۆبایلەکە لە ڕواڵەتدا زیاتر لە مۆبایلی می 10 ئەڵترا دەچێت، بەڵام لە ڕووی کامێراوە دیاری جیاوازی هەیە لەگەڵ بارگاوی کردنەوە و تایبەتمەندی دیکە
ئەگەر لە پۆستەرەکان تەماشای بکەیت دەبینیت کامێرای 108 مێگاپێکسڵ هاوشێوەی می 10 ئەڵترا لە خۆ دەگرێت، بەڵام وەک دەبینین لۆگۆی “120 هێندە نزیککردنەوە’ نەماوە و وا دیارە کامێرای مۆبایلەکە ناتوانێت 120 هێندە نزیککردنەوە ئەنجام بدات
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2MUxC4P
via IFTTT